100 هه‌زار مووچه‌خۆر كه‌م ده‌كرێنه‌وه
دوای مانگی ئابی داهاتوو، پێدانی مووچه به تۆماری بایۆمه‌تری ئه‌نجام ده‌درێت
K24 – هه‌ولێر
به‌پێی سیسته‌می بایۆمه‌تری بۆ مووچه‌خۆرانی كه‌رتی گشتی هه‌رێمی كوردستان، 100 هه‌زار مووچه‌خۆر كه‌م ده‌كرێنه‌وه و زیاتر 10% ئه‌وانه‌ی ناوی خۆیان تۆماركردووه ناوی دووباره و چه‌ندباره‌ن.
هیوا ئەفەندی سەرۆکی فەرمانگەی تەکنەلۆژیاو زانیاریی حكومه‌تی هه‌رێم به كوردستان24 رایگه‌یاند نزیكه‌ی 100 هه‌زار مووچه‌خۆری دووباره و زیاده تۆماركراون و پێده‌چێت له دوای مانگی ئابی داهاتوو، پێدانی مووچه به تۆماری بایۆمه‌تری ئه‌نجام بدرێت.
بەپێی ئاماری فەرمانگەی تەکنەلۆژیاو زانیاری، تا ئێستا 893 هەزار مووچەخۆر لە کەرتی مەدەنی و 243 هەزار کەسیش لە کەرتی سەربازی و هێزە ئەمنیەکان ناوی خۆیان له سیسته‌می بایۆمه‌تری تۆماركردووه، له‌و ژماره‌یه‌ش زیاتر له 10% ناوی دووباره و چه‌ندباره‌ن.