ئۆپۆزسیۆنێكی نوێ رووبەڕووی ئه‌ردۆغان دەبێتەوە
دەستیان بە كۆكردنەوەی 100 ھەزار ئیمزا كردووە
.jpg)
K24 - ھەولێر
په‌رله‌مانتاری ئیستانبوڵی پارتی داد و گه‌شه‌پێدانی ده‌سه‌ڵاتدار، مه‌تین كونلونك رایگه‌یاند "له توركیا ئۆپۆزسیۆنێكی نوێ دروست دەبێت و خۆی بۆ (هه‌ڵبژادنی) ساڵی 2019 ئاماده ده‌كات و رووبه‌ڕووی ئه‌ردۆغان ده‌بێته‌وه".
گوتیشی "ده‌زانم هه‌ندێكیان له ئێستاوه ده‌ستیان به كۆكردنه‌وه‌ی 100 هه‌زار ئیمزا كردووه".
ئەو پەرلەمانتارەی ئاكپارتی له چاوپێكه‌وتنێكی رۆژنامه‌وانی ئاماژه‌ی به‌وەدا "گەورەترین بێ چانسی ئاكپارتی، نه‌بوونی ئۆپۆزسیۆنێكه كه گوشاری هه‌بیت، ئه‌ردۆغان ركابه‌رێكی ئه‌وتۆی نییه، ئه‌گه‌ر ئۆپۆزسیۆنێك هه‌بوایه، كاری ئاكپارتی ئاسانتر ده‌بوو".
دەشڵێت "ئاكپارتی به كرده‌وه‌كانی، پرۆسه‌ی كردنه‌وه‌ی خۆی ده‌ستیپێكردووە و پارتی كۆماری گه‌ل-جه‌هه‌په، له سه‌ده‌ی 21 تێناگات و له سه‌ركه‌وتنه‌كانی ئاكپارتیش تێناگات و پارتێكی دواكه‌وتوویه. هه‌ربۆیه ئاكپارتی به‌م شێوه‌یه له ناوخۆوه ده‌كرێته‌وه".

په‌رله‌مانتاری ئاكه‌په له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانی له باره‌ی دروستبوونی ئۆپۆزسیۆنێكی نوێ ئاماژەی به رێكخستنی كوده‌تای 15 ته‌مووزی رابردوو و هه‌وڵی ره‌واتیدان به هه‌وڵی كوده‌تا و كه‌شوهه‌وای دوای ریفراندۆم و هه‌وڵدان بۆ له ناوه‌وه شكاندنی توركیا و ناردنی رێكخراوی كۆمه‌ڵی سڤیل، رۆژنامه‌نووس، سیاسه‌تمه‌دار كرد و گووتی "ئه‌و هێزه له ساڵی 2019 به‌ره‌نگاری ئه‌ردۆغان ده‌بێته‌وه و به شكلیش كه‌سێك ده‌خاته به‌رامبه‌ر ئه‌ردۆغان".
له وه‌ڵامی پرسیارێك له باره‌ی ئه‌و كه‌سه و ئاشكراكردنی ناوی رایگه‌یاند "ئەو كەسە ھەیە، بەڵا، باس نەكەم، ھەندێ كەس دەستیان بە كۆكردنەوەی 100 ھەزار ئێمزا كردووە".
گوتیشی ئه‌و كەسانە لەناو سیاسەتدان، بێ ئەوەی ناویان و ئەو لایەنانەی پشتیانن ئاشكرا بكات. تەنیا ئاماژەی بەوەدا، "ئێستا تەنیا شتێك لە بەردەممانە، گەڕانەوەی ئەردۆغانە بۆ ناو پارتی داد و گەشەپێدان".