"ھێزە عێراقییەکان ئامادەی شەڕی حەویجە نین"
"ھێزی پێشمەرگە ئامادەییە و چەندین جار سوپای عێراقیان ئامادەكردووەتەوە"
K24 - كەركووك
ھێزەکانی پێشمەرگە ئۆباڵی کۆنتڕۆڵ نەکردنەوەی حەویجە دەخەنە ئەستۆی حکوومەتی عێراق و فەرماندەیەکی باڵای پێشمەرگەش دەڵێت: ھێزە عێراقییەکان بۆ شەڕی حەویجە ئامادە نین، بەپێی وتەی ئەندامێکی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک، حەویجە دەبێتە دوایین پێگەی داعش لە عێراق و شەڕی کۆنتڕۆڵکردنەوەی دەکەوێتە دوای شەڕی موسڵەوە.