سەرۆك بارزانی: كرێكاران رۆڵیان ھەیە لە پێشکەوتنی ئابووری و دابینکردنی خۆشگوزەرانی بۆ ھاووڵاتیان
رێزگرتن لە مافی کرێکاران و باشترکردنی باری گوزەرانیان ئاماژەیەكن بۆ گەشەسەندنی مرۆیی و ئابووری

K24 – ھەولێر
سەرۆكی ھەرێمی كوردستان مەسعود بارزانی رادەگەیەنێت كرێکاران چینی زەحمەتکێش و ماندووی وڵاتن، رۆڵی کاریگەریان لە پێشکەوتنی ئابووریی کۆمەڵگە و دابینکردنی ئاسوودەیی و خۆشگوزەرانیی ھاووڵاتیاندا ھەیە.
بە پێی راگەیاندراوێكی سەرۆكایەتی ھەرێم، سەرۆك بارزانی بەبۆنەی رۆژی جیھانیی کرێکاران، پیرۆزبایی لە کرێکارانی کوردستان و سەندیکای کرێکارانی کوردستان و رێکخراوەکانی داکۆکیکاری مافەکانی کرێکاران دەكات.
بارزانی لە پەیامەكەیدا دەستخۆشی لە ئەرک و ماندووبوونی كرێكاران دەكات و رێزگرتن لە مافی کرێکاران و باشترکردنی باری گوزەرانیان و رەچاوکردنی دادپەروەری بە ئاماژەیەك دەزانێت بۆ گەشەسەندنی مرۆیی و ئابووری و لەم بارەوە داوا دەكات کوردستان بەم ئاراستەیەدا ھەنگاو بنێت.