پاڵێوراوی پارێزگاران لە كوردستان بەڵێن بە گەنجانی كورد دەدات
ھیچ ئاماژەیەكی بە مافی كەمە نەتەوەییەكان، بەتایبەتی پرسی كورد نەكرد
K24 - ھەولێر
ئێبراھیم رەئیسی پاڵێوراوی سەرەكی پارێزگاران بۆ سەرۆك كۆماری ئێران لە سەردانەكەی بۆ دوو پارێزگای رۆژھەڵاتی كوردستان، پارێزگای سنە و كرماشان بەڵێنی چارەسەركردنی بێكارییدا و گووتیشی جیاوازی دەكات لە نێوان كۆڵبەری و قاچاغچییە گەورەكان.
رەئیسی لە سەردانەكەی بۆ كرماشان و سنە ھیچ ئاماژەیەكی بە مافی كەمە نەتەوەییەكان، بەتایبەتی پرسی كورد نەكرد.
ھەڵبژاردنی سەرۆك كۆماری ئێران ھاوكات لەگەڵ ھەڵبژاردنی ئەنجومەنەكانی شار و گوند لە رۆژی 19 ئەم مانگە بەڕێوەدەچێت.