ئەندامێكی پەرلەمانی ئەوروپا پشتگیری خۆی و گرووپەكەی بۆ سەربەخۆیی كوردستان دەربڕی
چارلس تانۆك پشتیوانی لە گوتەكانی مەسرور بارزانی دەكات

K24 - ھەولێر
ئەندامێكی پەرلەمانی ئەوروپا پشتیوانی خۆی بۆ گوتەكانی مەسرور بارزانی راوێژكاری ئەنجوومەنی ئاسایشی ھەرێمی كوردستان لەبارەی پرسی ریفراندۆم و سەربەخۆیی كوردستان دەربڕی و رایگەیاند:" لەگەڵ گرووپەكەی لە پەرلەمانی ئەوروپا پشتگیری لە سەربەخۆیی كوردستان دەكەن".
دکتۆر چارلس تانۆک كه سیاسه‌تمه‌دارێكی برییتانییه و نوێنه‌ری له‌نده‌نه له په‌رله‌مانی ئەوروپا و سەرۆکی گرووپی دۆستانی کورستانه لە پەرلەمانی ئەوروپا، لە وەڵامی تویتێکی دلاوەر خالید ئاژگەیی نوێنەری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە یەکێتی ئەوروپا ، كه له‌باره‌ی وتاره‌كه‌ی مەسرور بارزانی، راوێژكاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكردووه‌ته‌وه و باسی پرسی ریفراندۆم و سەربەخۆیی کوردستان دەکات، ئه‌و ئه‌ندامه‌ی په‌رله‌مانی ئه‌وروپاش، پشتیوانی خۆی بۆ گوتەكانی مەسرور بارزانی دەربڕی.
ھەر لە وەڵامی ئەو تویتەدا دکتۆر تانۆک پشتگیری خۆی و گرووپەکەی بۆ پرۆسەی ریفێراندۆم و سەربەخۆیی كوردستان راگەیاندووە.

ئه‌مه‌ش پاش ئه‌وه هات كه دوێنێ له كه‌رنه‌ڤاڵێكى يه‌كێتى قوتابيانى كوردستان بۆ پشتگيريى له ريفراندۆم، كه له هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو، مه‌سروور بارزانى باسى له گرنگى سه‌ربه‌خۆبوونى هه‌رێمى كوردستان كرد و گوتى: "نابێت ئێمه چاومان له‌وه بێت كه هه‌ر پاشكۆ بین، یان خه‌ڵكی دیكه حوكمڕانی به‌سه‌ر ئێمه‌دا بكات، كه‌سێك ناتوانێت چاوی له پۆستی وڵاتێكی دیكه بێت و بێت لێره رێنماییمان بكات له‌سه‌ر چۆنیه‌تی ئه‌نجامدانی ریفراندۆم.
هه‌روه‌ها مه‌سروور بارزانى، راوێژكارى ئه‌نجوومه‌نى ئاسايشى هه‌رێمى كوردستان رايگه‌ياند، "بۆ ئه‌وه‌ی ئێمه سه‌ربه‌خۆ بین، ده‌بێت سه‌ر به‌خۆمان بین، نابێت سه‌ر به هیچ لایه‌كی دیكه بین" له باره‌ى په‌رله‌مانيشه‌وه گوتى: ئێمه له ئه‌مڕۆوه ئاماده‌ين په‌رله‌مان كارا بكرێته‌وه. سه‌باره‌ت به ئه‌نجامدانى ريفراندۆميش گوتى: له‌و پرۆسه‌يه پاشه‌كشێ ناكه‌ين و به قسه‌ى ئه‌وانه ناكه‌ين كه دژى ريفراندۆمن.
مه‌سروور بارزانى, جه‌ختيشى له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه، پێش ئه‌وه‌ی خه‌ڵك بڕوای به سه‌ربه‌خۆیی خه‌ڵكی كوردستان هه‌بێت، ده‌بێت ئێمه پێش هه‌موو كه‌سێك ئه‌و بڕوایه‌مان له‌لا درووست بێت، كه ئه‌وه مافێكی سرووشتی ئێمه‌یه، ئه‌مه مافێكه خوا به ئێمه‌ی داوه".
گوتيشى: "خه‌ڵكێك نه‌یانه‌وێ ريفراندۆم بكه‌ين و بیانوو بدۆزنه‌وه له شێواز و چۆنیه‌تی ئه‌نجامدانی ریفراندۆم، ئێمه به هیچ شێوه‌یه‌ك به قسه‌ی ئه‌وان ناكه‌ین و به هیچ شێوه‌یه‌ك نه ده‌گه‌ڕێینه‌وه و نه په‌شیمان ده‌بینه‌وه، ئه‌و ریفراندۆمه‌ش له‌كاتی خۆیدا ئه‌نجام ده‌درێت".
هه‌روه‌ها گوتى: "ئینجا ئێمه ده‌بێت خاوه‌نی ئه‌و بڕیاره بین ئێمه وه‌كو نه‌ته‌وه ده‌بێت پێداگیری له‌سه‌ر ئه‌وه بكه‌ین كه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له مافی خۆمان خۆشنابین و به‌هیچ شتێك له‌وه‌ی كه یه‌كسان بین له‌گه‌ڵ هه‌موو گه‌ل و نه‌ته‌وه‌كانی دیكه‌ی دنیا، ئێمه ئاماده نین له‌وه كه‌متر رازی بین".
له باره‌ى سه‌ربه‌خۆييه‌وه راوێژكارى ئه‌نجوومه‌نى ئاسايشى هه‌رێمى كوردستان, زياتر روونيكرده‌وه، كه ئه‌و پرسه زامنى داهاتووى كورد ده‌كات و گوتى: "بابه‌تی سه‌ربه‌خۆیی یا بابه‌تی سیاده‌ی وڵات گرنگه بۆ پاراستنی ئایینده‌ی هه‌م وڵاته‌كه‌مان، هه‌م خه‌ڵكه‌كه‌مان، ئه‌گه‌ر ئێمه له یاسای نێوده‌وڵه‌تی خاوه‌نی سیاده بین، خاوه‌نی وڵاتێكی سه‌ربه‌خۆ بین، ئه‌و وه‌خته به حوكمی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، ته‌ده‌خولكردن له كوردستان قابیلی قه‌بووڵ نییه. به‌ڵام ئێمه ئێستا به‌شێكین له حكوومه‌تێكی دیكه، كه خۆی نه‌یتوانیوه وه‌كو پێویست سیاده‌ی خۆی بپارێزێت و له هه‌موو لایه‌ك ته‌ده‌خولی ئیش و كاره‌كانی ده‌كرێت، ئه‌گه‌ر ئه‌وان نایانه‌وێ سه‌ربه‌خۆ بن، ئێمه ده‌مانه‌وێ سه‌ربه‌خۆ بین".
سه‌باره‌ت به پرسى كاراكردنه‌وه‌ى په‌رله‌مانيش مه‌سروور بارزانى گوتى: "قسه له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كرێت كه ئایا بۆ ئه‌نجامدانی ریفراندۆم ئێمه پێویستمان به كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانه، جارێ ده‌مه‌وێ ئه‌وه باس بكه‌م، ئێمه وه‌كو پارتی، به هیچ شێوه‌یه‌ك، دژی كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان نه‌بووین و نین، ئێمه‌ش ده‌مانه‌وێ په‌رله‌مان كارابكرێته‌وه، به‌ڵام چ جۆره په‌رله‌مانێك، سه‌رۆكی په‌رله‌مان و په‌رله‌مانێك، بۆ به‌رژه‌وه‌ندی میلله‌ت بڕیاربدات، نابێت ببێته سه‌رۆكی فراكسیۆنی حزبێك و به‌ناوی په‌رله‌مان ته‌نیا بۆ به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی حزبێك ئیش بكات، ئێمه‌وه ئه‌وه قه‌بووڵ ناكه‌ین".
هه‌روه‌ها گوتى: "سه‌رچاوه‌ی شه‌رعییه‌ت میلله‌ته پێش ئه‌وه‌ی په‌رله‌مان بێت، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش پێمانخۆشه په‌رله‌مان كارابكرێته‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش قسه‌ی پێویست كراوه و پێشنیاریش هه‌بووه و تاووتوێی ئه‌و پێشنیارانه‌ش ده‌كرێت له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كان، به‌ڵام ئێمه به هیچ شێوازێك ئه‌وه قه‌بووڵ ناكه‌ین، بۆ رازیكردنی حزبێكی سیاسی یان چه‌ند كه‌سێك، یان بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی سیاسی به‌ینی دوو حزب و سێ حزب، ئیتر په‌رله‌مان و داهاتوو و ستراتیژی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی میلله‌ته‌كه‌مان بخرێته ژێر پرسیار و وه‌لا بنێت بۆ ئه‌وه‌ی ته‌نیا ته‌ركیز له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنی كێشه ناوخۆییه‌كانی ته‌سكی حزبی بكرێت، ئێمه ئه‌وه قه‌بووڵ ناكه‌ین پێمانوایه پێش هه‌موو شتێك به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاكانی میلله‌ته‌كه‌مان، به‌تایبه‌تی كه ئێستا مه‌سه‌له‌ی ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆیی له ئارادایه".