ئێزدییه‌كانی باشیك، پاش رزگاركردنی ناوچه‌كانیان یه‌كه‌مجار به‌شدارییان له رێورهسمێكی ئاینی كرد
رێوره‌سمی "ته‌وافی شێخ و به‌كره" به درێژایی زیاتر له سێ ساڵی رابردوو، یه‌كه‌مجار به‌ڕیوه‌چوو
K24 – هه‌ولێر
ئێزدییه‌كانی ده‌ڤه‌ری باشیك، به‌تایبه‌تی ناحیه‌ی به‌حزانێ، پاش رزگاركردنی ناوچه‌كانیان له لایه‌ن پێشمه‌رگه‌وه بۆ یه‌كه‌مجار به‌شدارییان له رێوره‌سمی "ته‌وافی شێخ و به‌كره" كرد.
رێوره‌سمی ته‌وافی شێخ و به‌كره له ناحیه‌ی به‌حزان له سه‌ما و ئاماده‌كردنی خواردن بۆ میوانه‌كان پێكهاتووه. به‌شدارانی ئه‌و رێوره‌سمه خۆشحاڵی خۆشیان به دووباره به‌رێوه‌چوونی رێورهسمهكانیان ده‌ربڕی، كه كچ و كوڕانی ئێزدی به جلی تایبه‌تی خۆیان به‌شدارییان كرد و سه‌ردانی مهزارگهكهیان كرد.