ئێزدییه‌كانی باشیك، پاش رزگاركردنی ناوچه‌كانیان یه‌كه‌مجار به‌شدارییان له‌ رێوره‌سمێكی ئاینی كرد

رێوره‌سمی "ته‌وافی شێخ و به‌كره‌" به‌ درێژایی زیاتر له‌ سێ ساڵی رابردوو، یه‌كه‌مجار به‌ڕیوه‌چوو

K24 – هه‌ولێر

ئێزدییه‌كانی ده‌ڤه‌ری باشیك، به‌تایبه‌تی ناحیه‌ی به‌حزانێ، پاش رزگاركردنی ناوچه‌كانیان له‌ لایه‌ن پێشمه‌رگه‌وه‌ بۆ یه‌كه‌مجار به‌شدارییان له‌ رێوره‌سمی "ته‌وافی شێخ و به‌كره‌" كرد.

رێوره‌سمی ته‌وافی شێخ و به‌كره‌  له‌ ناحیه‌ی‌ به‌حزان له‌ سه‌ما و ئاماده‌كردنی خواردن بۆ میوانه‌كان پێكهاتووه‌. به‌شدارانی ئه‌و رێوره‌سمه‌ خۆشحاڵی خۆشیان به‌ دووباره‌ به‌رێوه‌چوونی رێوره‌سمه‌كانیان ده‌ربڕی، كه‌ كچ و كوڕانی ئێزدی به‌ جلی تایبه‌تی خۆیان به‌شدارییان كرد و سه‌ردانی مه‌زارگه‌كه‌یان كرد.

Fly Erbil Advertisment