وێنه‌ی ئالانی كوردی له‌سه‌ر دراوی فینله‌ندا چاپكرا
ئامانجی رێزگرتنه له مافی مرۆڤ، به رێگه‌ی سه‌رنجڕاكێشان به دادوه‌ری له جیهاندا

K24 - ھەولێر
فینله‌ندا به بۆنه‌ی 100مین ساڵیادی سه‌ربه‌خۆیی وڵاتەكەی، وێنه‌ی ئالانی كوردی له‌سه‌ر دراوه‌كه‌ی چاپكرد، نرخی ئەم پارەیە 5 یۆرۆیە.
ته‌رمی ئالانی كوردی سێ ساڵی خه‌ڵكی كوبانێ له بەرەبەیانی رۆژی دوو ئه‌یلوولی 2015 له كه‌ناراوییه‌كانی توركیا له ناوچه‌ی بۆدروم له باشووری رۆژئاوای توركیا دۆزرایه‌وه كه له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ی هه‌وڵیاندا بگه‌نه یۆنان.
كەناڵی NTV توركی بڵاویكردەوە فینله‌ندا له سه‌ده‌مین ساڵیادی سه‌ربه‌خۆیی وڵاته‌كه‌ی، وێنه‌ی ئالانی كوردی له سه‌ر دراوه‌كه‌ی چاپكرد، ئەوكاتەی له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌و سه‌ربازه‌ی توركیا، ته‌رمه‌كه‌ی ده‌گوازرێته‌وه. چاپكردنی وێنه‌كه‌شی له‌سه‌ر دراوی فینله‌ندا ئاماژه‌یه‌كه به گرنگیدانی به دادوه‌ری لە جیھاندا بە ریگەی رێزگرتن له مافی مرۆڤ.
