زۆربەی ملیاردێرەكانی جیھان لە لەندەن دەژین

زۆربەی ملیاردێرەكانی جیھان لەسەر ئاستی وڵات لە ئەمریكا دەژین

K24 - ھەولێر

نزیكەی 3% ملیاردێرەكانی جیھان كە پۆستی بەڕێوەبەری جێبەجێكاریان ھەیە لە لەندەنی پایتەختی بریتانیا دەژین.

بە پێی توێژینەوەیەك، كە لە رۆژنامەی Mail Online  بڵاوكراوەتەوە، لەندەن یەكەم شارە بۆ شوێنی ژیانی بزنسمەنەكانی زۆر دەوڵەمەندی خاوەن پلەی بەرز.

104 ملیاردێری جیھان لە لەندەن دەژین و 285 ملیۆنێر لەل شارەدا ھەن.

ھەر یەك لە شارەكانی سان فرانسیسكۆ لە ئەمریكا بە 2.% و نیویۆرك بە 2.1% لە پلەی دووەم و سێیەمدان بۆ شوێنی ژیانی ملیاردێرەكانی ئەمریكا.

ھەرچەندە لەندەن یەكەم شارە بۆ مانەوەی ملیاردێرەكان، بەڵام بریتانیا، ئەو وڵاتە نییە كە زۆرترین ملیاردێرەكانی جیھان تێیدا دەژین. 48% كۆی گشتی ملیاردێرەكانی جیھان لە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا دەژین.

تەنھا 8% ملیاردێرەكانی جیھان لە بریتانیا دەژین، كە پلەی دووەمی ھەیە و فرەنسا بە 4% لە پلەی سێیەم دایە.