وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه وه‌ڵامى هه‌ڕه‌شه‌كانى په‌كه‌كه ده‌داته‌وه
وه‌ڵامی هه‌ڕه‌شه‌كانی سه‌ركرده‌یه‌كی پارتی كرێكارانی كوردستان ده‌داته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وه‌ڵامی هه‌ڕه‌شه‌كانی سه‌ركرده‌یه‌كی پارتی كرێكارانی كوردستان ده‌داته‌وه و هیواخوازه لێدوانی ئه‌و به‌رپرسه ته‌نیا قسه‌ی خۆی بێت نه‌ك رایگشتی په‌كه‌كه.
به‌رپرسی راگه‌یاندن و رۆشنبیری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ش ده‌ڵێت: پێشمه‌رگه هێزی فه‌رمی هه‌رێمی كوردستانه، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌رك و كاری گرنگتر له ئێستا نامانه‌وێت به‌م شته بچووكانه خۆمان سه‌رقاڵ بكه‌ین.