ئهسهد: دهست له كار دهكێشمەوه ئەگەر لە ماوەی دوو ساڵدا سوریا رزگار نەكەم
"لەگەڵ ئەردۆغان ئاشت نەبوومەتەوە و عەرەبستانیش زۆر پەشیمان دەبێتەوە"

K24 - ھەولێر
بهشار ئهسهد سهرۆك كۆماری سووریا رادهگهینێت "ئهگهر له ماوهی دوو ساڵ سوریا رزگار نهكهم، دهست له كار دهكێشمەوە، بەڵام لە 100% گرەنتی رزگاركردنی سوریا دەدەم".
ئاژانسی تەسنیمی سەر بە سوپای پاسدارانی ئێران بڵاویكردەوە ئەسەد لە میانەی كۆبوونەوەیەك لەگەڵ شاندێكی لوبنانی گوتووە "سەیری دانوستان و بابەتەكانی لەم شێوەیە نەكەن. لە پلانی خۆمان بۆ پاككردنەوەی سوریا لە تەكفیرییەكان سەركەوتوو دەبین و سوریا جارێكی دیكە رۆڵی ناوچەیی خۆی بەدەست دێنێتەوە".
دەشڵێت "لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا ئاشت نەبوومەتەوە، چۆنكە ھۆكاری كوشتنی خەڵكی سوریایە و عەرەبستانیش زۆر پەشیمان دەبێتەوە".
ئەندامێكی شاندی لوبنانی لە بارەی كۆبوونەوەكەیان لەگەڵ ئەسەد لە سەر زاری ئەو بە ئاژانسەكەی گوتووە " لە رێككەوتنی ئاستانا باس لەوە كراوە كە شاری ئیدلب ناوچەی ئارام یان بێ شەڕ دەبێت، بەڵام ناوچەكانی شغور، مەعرە نوعمان، سەراقب، خان شێخۆن، چیای زاویە و تەنانەت زەوییە كشتوكاڵییەكانی نزیك سنووری توركیا ناوچەی ئارام نین و سوپای توركیا لە بۆردومانكردنی ئەو ناوچانە بەردەوام دەبێت و جگە لە شاری ئیدلب مافی چوونە ناوەوەی ئەم ناوچانە ھەیە. لە كاتیكدا توركیا تەواوی ناوچەكانی ئیدلب بە ناوچەی ئارام دەزانێت و ئۆپۆزسیۆنیش ھەمان قسە دەكات، بەڵام تەنیا شاری ئیدلب ناوچەی ئارامە، كە ئەوان دژی وەستانەونەتەوە و بەھۆەیەوە لە دانوستانەكانی ئاستانا و ژنێف كشانەوە".