داوا دەكرێت هەولێر و بەغدا هەماهەنگی بۆ پاراستنی ناوچە تازە ئازاد کراوەکان بکەن
"پێویستە ھەماھەنگی ھەبێت بۆ ئەوەی جارێكی دیكە ناوچەكانیان لە پارێزگای نەینەوا لە مەترسی گرووپە چەكدارەكانیش پارێزراوبن"
K24 - بەغدا
فراکسیۆنی رافیدەین لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، داوای هاوكاری و هەماهەنگی لە نێوان هەردوو حكوومەتی ھەرێمی كوردستان و عێراق دەكات، بۆ ئەوەی جارێكی دیكە ناوچەكانیان لە پارێزگای نەینەوا ئاوەدانبکرێنەوە و لە مەترسی گرووپە چەكدارەكانیش پارێزراوبن. ھەروەھا دەشڵێن، بۆ گەڕانەوەیان بۆ ناوچەكانیان، پێویستیان بە گەڕاندنەوەی ئارامی تەواو بۆ ناوچەكانیان ھەیە، بۆ ئەوەی دڵنیابن لە پاراستن و قەرەبووكردنەوەیان.