ده‌رباز كۆسره‌ت ره‌سوڵ: له سندوقى ناوچه زيانپێگهيشتووهكان كۆمه‌كى هه‌رێمى كوردستان ده‌كرێت
بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ناوچه وێرانكراوه‌كان.
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێكردنى حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ده‌رباز كۆسره‌ت ره‌سوڵ رایگه‌ياند، به‌ڵێندراوه له سندوقی ناوچه زیانپێگه‌یشتووه‌كانی شه‌ڕی داعش، كه له‌لایه‌ن حكومه‌تی عێراقه‌وه دروستكراوه، كۆمه‌كی هه‌رێمی كوردستان بكرێت، بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ناوچه وێرانكراوه‌كان.
سه‌رۆكی سندوقه‌كه‌ش ده‌ڵێت: تا ئێستا چه‌ندین وڵات به‌شێوه‌ی جیاواز كۆمه‌كی ئه‌م سندوقه‌یان كردووه. له داهاتوويه‌كی نزیكدا چۆنیه‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ناوچه وێرانكراوه‌كان له كۆنفرانسێكی نێوده‌وڵه‌تی ئاشكرا ده‌كرێت.