"ئیڤانكا ده‌بێته سه‌رۆكی داهاتووی ئه‌مریكا"
پاش چه‌ند ساڵێكی دیكه ئه‌و هه‌واڵه شوكهێنهر و نامۆ نابێت

K24 - هه‌ولێر:
باوه‌ڕ به‌و لێكدانه‌وانه ده‌كه‌یت كه ده‌ڵێن ئه‌گه‌ری ئه‌وه زۆره سه‌رۆكی داهاتووی ئه‌مریكا "ئیڤانكا"ـی كچی دۆناڵد تره‌مپ بێت؟.
له‌وانه‌یه ئه‌و هه‌واڵه پاش چه‌ند ساڵێكی دیكه شۆكهێنه‌ر و نامۆ نه‌بێت، چونكه به‌و دوواییانه ئیڤانكا كراوه‌ته یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی ئه‌مریكا و ئێستا پۆستێكی فه‌رمی له كۆشكی سپی‌دا به‌ڕێوه ده‌بات، بێ ئه‌وه‌ی له به‌رامبه‌ردا هیچ حه‌ق ده‌ستێك (مووچه) وه‌ربگرێت.
زانایانی ده‌روونناسی و شیكه‌ره‌وه سیاسییه‌كان و ئه‌كادیمییه‌كان له به‌ڵگه فیلمێكدا ئه‌و پێشبینییانه هه‌ڵده‌سه‌نگێنن و له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی ئایا ئیڤانكا خواستی ئه‌وه‌ی هه‌یه ببێته سه‌رۆكی داهاتووی ئه‌مریكا قسه‌یان كردووه".
كه‌ناڵی چواری بریتانی، به‌ڵگه فیلمه‌كه په‌خش ده‌كات و به گوێره‌ی رۆژنامه‌ی ئیندپێندنتی بریتانی رۆژنامه‌نووس "مات فرای" پێشكه‌شی ده‌كات.
"فیكی وارد" رۆژنامه‌نووسی بریتانی كه به‌هۆی به دواداچوونه رۆژنامه‌وانییه‌كانی ناسراوه و گفتوگۆی له‌گه‌ڵ هه‌ر یه‌كه له تره‌مپ و كچه‌كه‌یدا كردووه ده‌ڵێت" ئه‌گه‌ر ئیڤانكا خواستی سیاسی هه‌بێت، به‌لامه‌وه هه‌واڵێكی شۆكهێنه‌ر و نامۆ نییه".

وارد ئه‌وه‌شی گوتووه" ئیڤانكا وه‌ك باوكی سروشتێكی شه‌ڕه‌نگێزی هه‌یه و زیاتر له جارێكیش باوكی ستایشی كردووه‌و گوتوویه‌تی" زۆر دڵسۆز‌و باشه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر سوكایه‌تی پێ بكه‌یت زۆر خراپ به‌ره‌نگارت ده‌بێته‌وه".
ئیڤانكا به ژنێكی سه‌رمایه‌دار و خاوه‌ن كار ناسراوه و پێشتر نمایشكاری جل و به‌رگ و ئه‌ستێره‌یه‌كی تهلهڤیزیۆنییش بووه و باوكی بۆ ئه‌و كارانه كاریگه‌ریی زۆری له‌سه‌ری هه‌بووه.
زۆرێك له‌وانه‌ی له باره‌ی ئیڤانكاوه قسه‌یان كردووه ده‌ڵێن" ئیڤانكا به‌هۆی به‌رگریكردنی له یه‌كسانی نێوان ژن و پیاو و هه‌وڵدانی بۆ رێگه‌گرتن له گۆڕانكاریی كه‌شوهه‌وا و ژینگه، وێنه خواره‌كه‌ی باوكی راستكردووه‌ته‌وه كه ژنانی به "گێل" و "به‌رازه قه‌ڵه‌وه‌كان" ناوده‌برد.
له ماوه‌ی 50 رۆژی یه‌كه‌می چوونه ناو كۆشكی سپیش، ئیڤانكا هیچ پله و پێگه‌یه‌كی فه‌رمی نه‌بوو، به‌ڵام وه‌ك دیارترین كه‌سایه‌تییه‌كانی ئیداره‌كه‌ی تره‌مپ ده‌رده‌كه‌وت.