عه‌دنان موفتی و فازڵ میرانی پرسی ریفراندۆمییان له‌گه‌ڵ سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی عێراق تاووتوێكرد
عه‌دنان موفتی بۆ كوردستان 24 ده‌دوێت
K24 - به‌غدا:
عه‌دنان موفتی، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له لێدوانێكی تایبه‌ت بۆ كوردستان24, سه‌باره‌ت به سه‌ردانی ئه‌و وه‌ك نوێنه‌ری یه‌كێتی و فازڵ میرانی وه‌ك نوێنه‌ری پارتی بۆ به‌غدا و كۆبوونه‌وه‌یان له‌گەڵ هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی عێراق ئاشكرای كرد كه ئه‌و كۆبوونه‌وە ماوه‌یه‌ك لهمهوپێش پلانی بۆ دانراوه و له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باسی ئه‌نجامدانی رێفراندۆم و به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردن له كه‌ركووك و په‌ره‌پێدانی هه‌ماهه‌نگی و به‌رده‌وامی كۆبوونه‌وه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا كراوه.