خه‌رجی ساڵانه‌ی خوێندنی كوڕه‌كه‌ی تره‌مپ ئاشكرا ده‌بێت
میلانیا و بێرن ده‌گوازنه‌وه بۆ كۆشكی سپی

K24 - هه‌ولێر:
میلانیا تره‌مپ، خانمی یه‌كه‌می ئه‌مریكا و هاوژینی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ئاشكرای كردووه كه " بێرنی كوڕی پاییزی داهاتوو بۆ به‌رده‌وامیدان به خوێندن، ده‌چێته قوتابخانه‌یه‌كی تایبه‌ت له ویلایه‌تی مێریلاند، تۆماركردنیشی له‌و قوتابخانه‌یه پێویستی به پاره‌یه‌كی زۆر هه‌یه".
میلانیا ئاشكرای كردووه، بێرنی كوڕی ده‌چێته قوتابخانه‌ی "سانت ئه‌ندرۆ" له شاری بوتوماك له ویلایه‌تی مێریلاند و تێچووی خوێندنی ساڵانه‌یشی نزیكه‌ی 35 هه‌زار دۆلاره.
بێرنی ته‌مه‌ن 11 ساڵان خوێندن له قوتابخانه تایبه‌ته‌كه‌ی ئێستای له شاری نیویۆرك ته‌واو ده‌كات، ئه‌و به‌هۆی قوتابخانه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ دایكی‌دا له‌و شاره مایه‌وه له كاتێكدا نزیكه‌ی 4 مانگه تره‌مپی باوكی گواستوویه‌تییه‌وه بۆ كۆشكی سپی له واشنتۆن.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، ئه‌گه‌ر بێرن تا قۆناغی ناوه‌ندی له‌و قوتابخانه نوێیه‌ی بمێنێته‌وه، تێچووی خوێندنی ساڵانه‌ی بۆ 40 هه‌زار دۆلار به‌رز ده‌بێته‌وه.
قوتابخانه‌ی "سانت ئه‌ندرۆ" له ساڵی 1978 دامه‌زراوه، به گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی له‌سه‌ر ئینته‌رنێت به‌رده‌ستن، له‌و ساڵه‌وه تا ئێستا له قۆناغی بنه‌ڕه‌تیدا ته‌نها 580 كه‌س وه‌رگیراون. به‌رپرسانی قوتابخانه‌كه ده‌ڵێن" له هه‌ر وه‌رزێكی خوێندندا 11 تا 13 كه‌سمان وه‌رگرتووه".
دۆناڵد تره‌مپ باوكی بێرن رایگه‌یاندبوو" میلانیای هاوسه‌ری و بێرنی كوڕی دوای كۆتاییهاتنی ساڵی خوێندن، ده‌گوازنه‌وه بۆ كۆشكی سپی".