رۆژنامەنووسێکی تورک: بارزانی بەردەوام خەونی دەوڵەتی کوردی هەبووە
حه‌سه‌ن جه‌مال: دوایین دیدار پێش ئه‌وه‌ی له باره‌ی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ له بارزانی بپرسم به پێكه‌نینه‌وه گووتی وه‌ڵامه‌كه‌م ناگۆڕێت

K24 - هه‌ولێر:
رۆژنامه‌نووسێكی ناوداری تورك، كتێبێكی له‌سه‌ر پرۆسه‌ی ئاشتی له توركیا نوسیووه و رۆژنامه‌ی "كوردستانی نوێ" كه ئۆرگانی فه‌رمی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستانه، به زنجیره، كتێبه‌كه بڵاودهكاتهوهو رۆژی شه‌ممه 3/6/2017 به‌شێكی ئه‌و كتێبه‌دا هه‌ڵوێسته سیاسییه‌كانی سه‌ركرده‌كانی كوردی خستووه‌ته روو.
له‌و به‌شه‌ی كتێبه‌كه‌یدا، نووسه‌ری ناسراوی تورك "حه‌سه‌ن جه‌مال، باسی بۆچوون و هه‌ڵوێستی سه‌ركرده سیاسییه‌كانی كورد ده‌كات له‌سه‌ر پرۆسه‌ی ئاشتی و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته دیدار و چاوپێكه‌وتنه‌كانی بارزانی و تاڵه‌بانی بیرهێناوهتهوهوه.
رۆژنامه‌نووسه ناوداره‌كه‌ی توركیا باسی یه‌كه‌م دیداری خۆی و مه‌سعود بارزانی ده‌كات و ده‌ڵێت" یه‌كه‌م چاوپێكه‌وتنم له‌گه‌ڵ مه‌سعود بارزانی، له‌ساڵی 1993 له شاری دهۆك بوو. ئه‌و كات لهبارزانیم پرسی خه‌ونی ده‌وڵه‌تێكی كوردی سه‌ربه‌خۆت هه‌یه، له‌وه‌ڵامدا وتی «به‌ڵێ».
هه‌روه‌ها حه‌سه‌ن جه‌مال نووسیوویه‌تی" له‌پاش 10 ساڵ به‌سه‌ر ئه‌و چاوپێكه‌وتنه، له‌مایسی ساڵی 2003 له كاتی روخانی رژێمی سه‌دام حوسه‌ین، له هاوینه‌هه‌واری سه‌ڵاحه‌دین، بۆ جاری دووه‌م چاوپێكه‌وتنم له‌گه‌ڵ بارزانی ئه‌مجام دایه‌وه. دووباره هه‌مان پرسیارم له بارزانی كرده‌وه‌و ئه‌ویش به‌م جۆره وه‌ڵامی دامه‌وه «به‌ڵێ، ده ساڵی‌تر هه‌مان پرسیارم لێبكه‌یته‌وه، وه‌ڵامه‌كه‌م وه‌ك خۆی ده‌بێت و ناگۆڕێت».
له‌م سهردانهشمدا ویستم هه‌مان پرسیار له بارزانی بكه‌مه‌وه، به‌وه‌ی بزانم خه‌ونی دروستكردنی ده‌وڵه‌تێكی كوردی هه‌یه، پێش ئه‌وه‌ی پرسیاره‌كه بهێنمه سه‌ر زمانم، بارزانی به‌پێكه‌نینه‌وه وتی «وه‌ڵامه‌كه‌م ناگۆڕێت».
حه‌سه‌ن جه‌مال له نوسینه‌كانی خۆیدا گرنگی زۆری داوه به پرسی كورد و بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و پرسه چه‌ندین چاوپێكه‌وتنی له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانی كورد (مام جه‌لال و مه‌سعود بارزانی و عه‌بدولڵا ئۆجه‌لان) ئه‌نجامداوه و لێكۆڵینه‌وه‌ی له مافی ره‌وای گه‌لی كورد كردووه.
رۆژنامه‌نووسی ناوداری توركیا حه‌سه‌ن جه‌مال چه‌ندین كتێبی له سه‌ر كورد و خه‌بات و شۆرشی كورد نوسیوه له وانه "كورده‌كان (2004) دهریلا یه‌كێك له ژنانی گه‌ریلا یادوه‌رییه‌كانی شاخ و پرۆسه‌ی چاره‌سه‌ری و یادوهرهكانی كوردستان".
حه‌سه‌ن جه‌مال له توركیا گوێ له راو بۆچوونه‌كانی ده‌گیرێت و له ساڵانی رابردوودا چه‌ندین دیدار و چاوپێكه‌وتنی رۆژنامه‌وانی له‌گه‌ڵ مه‌سعود بارزانی و جه‌لال تاڵه‌بانی و سه‌ركرده سیاسییه‌كانی دیكه‌ی كورد له باكوور و باشووری كوردستان ئه‌نجامداوه.