بارزانی ھێرشە تیرۆریستیەكانی داعش بۆسەر تاران سەركۆنە دەكات
سەرۆكی ھەرێمی كوردستان سەرۆخۆشی لە گەل و حكوومەتی كۆماری ئیسلامی ئێران دەكات

K24 - ھەولێر
مەسعوود بارزانی سەرۆكی ھەرێمی كوردستان لە راگەیەندراوێكدا ھێرشە تیرۆریستیەكانی سەر تاران سەركۆنە دەكات و سەرەخۆشی لە گەل و حكوومەتی كۆماری ئیسلامی ئێران دەكات.
لە راگەیەندراوەكەی سەرۆكی ھەرێمی كوردستان ھاتووە: "تیرۆر دوژمنی هاوبەشی گەلانی ناوچەكە و دژی هەموو بەها ئاسمانی و مرۆڤییەكانە. ڕووبەڕووبوونەوەیشی هەوڵێكی هەمەلایەنەی وڵاتانی پێویستە و ئەركی سەر شانی هەموو لایەكە".
دەقی راگەیەندراوی سەرۆكی ھەرێمی كوردستان بەبۆنەی ھێرشەكانی داعش بۆسەر تاران
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
زۆر بە توندی ئیدانەی پەلامارە تیرۆریستییەکەی ڕۆژی چوارشەممە 7/6/2017-ی شاری تاران دەكەم و بەم بۆنە خەمناكەوە سەرەخۆشی لە گەل و حكوومەتی كۆماری ئیسلامیی ئێران و كەسوكاری قوربانیانی ئەو كردەوە تیرۆریستییە دەكەم. تیرۆر دوژمنی هاوبەشی گەلانی ناوچەكە و دژی هەموو بەها ئاسمانی و مرۆڤییەكانە. ڕووبەڕووبوونەوەیشی هەوڵێكی هەمەلایەنەی وڵاتانی پێویستە و ئەركی سەر شانی هەموو لایەكە. گەلی كوردستان كە خۆی قوربانیی دەستی تیرۆرە لە سەنگەری پێشەوەی دژایەتیكردنی تیرۆرە. هیوادارم بە هەماهەنگیی هەموو لایەك تیرۆر بنبڕ بكرێت و ناوچەكە و جیهان لەو دوژمنە دڕندەیە ڕزگار ببن.
مسعود بارزانی
7-ی6-ی2017