بريتانيا.. پارتى پارێزگاران زۆرينه‌ى ره‌هاى له‌ده‌ستدا
ئه‌مڕۆ ئه‌نجامى كۆتايى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى به‌ريتانيا راده‌گه‌يه‌ندرێت و به‌پێى به‌شێك له ئه‌نجامه به‌راييه‌كانى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى به‌ريتانيا پارته‌كه‌ى تێريزا مێى زۆرينه‌ى ره‌هاى له‌ده‌ستداوه،

K24- هه‌ولێر
ئه‌مڕۆ ئه‌نجامى كۆتايى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى به‌ريتانيا راده‌گه‌يه‌ندرێت و به‌پێى به‌شێك له ئه‌نجامه به‌راييه‌كانى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى به‌ريتانيا پارته‌كه‌ى تێريزا مێى زۆرينه‌ى ره‌هاى له‌ده‌ستداوه، به‌جۆرێك تا ئێستا پارتى پارێزگاران 312 كورسى مسۆگه‌ركردووه پارتى كرێكاران 260 مسۆگه‌ركردووه، ئه‌مه له‌كاتێكدايه هه‌ر پارتێك بۆ پێكهێنانى حكومه‌ت ده‌بێت 326 كورسى به‌ده‌ست بهێنێت
دوێنى 8/حوزه‌يرانى 2017 بریتانییه‌كان بۆ ده‌نگدان له هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی ئه‌نجومه‌نی گشتی وڵاته‌كه‌یان كه ژماره‌ی كورسییه‌كانی 650 كورسییه، چوونه سه‌ر سندووقه‌كانی ده‌نگدان.
له كاتژمێر 7:00 سه‌رله‌به‌یانییه‌وه به كاتی هاوینه‌ی له‌نده‌ن 40 هه‌زار ناوه‌ندی ده‌نگدان به رووی ده‌نگده‌راندا كراونه‌ته‌وه و له كاتژمێر 10:00 ئێواره به كاتی هاوینه‌ی له‌نده‌ن، ده‌رگای بنكه‌كان داخران و راسته‌وخۆ پرۆسه‌ی جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان ده‌ست پێكرد و تا ئێستاش به‌رده‌وامه.
بۆ ئه‌م هه‌ڵبژاردنه 46.9 ملیۆن كه‌س ناویان له تۆماری ده‌نگده‌راندا تۆماركراوه.
به‌ڵام ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی ساڵی 2015 ناویان تۆماركرابوو 46.4 ملیۆن ده‌نگده‌ر بوون و ژماره‌یان له ده‌نگده‌رانی ئه‌مساڵ كه‌متر بوو.
زۆرێك له ده‌نگده‌ران له رێگه‌ی پۆسته‌وه ده‌نگه‌كانیان ده‌ده‌ن، ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌شی له هه‌ڵبژاردنی گشتی له ساڵی 2015 به رێگه‌ی پۆسته ده‌نگیانداوه 16.4% بوون و له كۆی گشتی ژماره‌ی ده‌نگده‌ران به‌رزترین رێژه بووه له ساڵی 2010 به دواوه.
به گوێره‌ی رێژه‌ی ده‌نگه‌كانی هه‌ڵبژاردنی پێشوو، پارتی پارێزگارانی بریتانی له كۆی 650 كورسی ئه‌نجومه‌نی گشتی (331 كورسی) به‌ده‌ستهێنابوو، رێژه‌ی به‌شداری ده‌نگدارانیش 66.4% تێپه‌ڕاند و رێژه‌كه به گونجاو ناوبرابوو.
زۆربه‌ی بنكه‌كانی ده‌نگدان له ناو قوتابخانه و بنكه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و هۆڵی كڵێساكاندا دانرابوون، به‌ڵام پێشتر ته‌نها له پۆله‌كانی ناو قوتابخانه‌كاندا داده‌نران.
بۆ ئه‌وه‌ی رێژه‌ی زۆرینه‌ی كورسییه‌كانی ئه‌نجومه‌نه‌كه به ده‌ستبێت، پێویسته یه‌كێك له پارته‌كان 326 كورسی به ده‌ستبهێنێت.
رۆژێك پێش ده‌ستپێكردنی هه‌ڵبژاردنه‌كه، تیرێزا مێی سه‌رۆكوه‌زیرانی بریتانیا دواین كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجامدا، ئه‌وه‌ش وه‌ك خۆ ئاماده‌كردنێك بوو بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ى دوێنێى 8/6/2017 بۆ ئه‌وه‌ی به ده‌ره‌نجامێكی باشه‌وه بگه‌ڕێته‌وه. چونكه به‌هۆی ئه‌و دۆخه ئه‌منییه‌ی وڵاتی گرتووه‌ته‌وه، هه‌ڵمه‌تێكی توندی له لایه‌ن ركابه‌ره‌كانییه‌وه كراوه‌ته سه‌ری.
هێشتا 3 ساڵی مابوو بۆ كاتی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی گشتی، به‌ڵام تیرێزا داوایكرد هه‌ڵبژاردنی پیشوه‌خته بكرێته‌وه. چونكه ده‌یه‌وێت پارته‌كه‌ی بكاته خاوه‌نی زۆرترین كورسی ره‌ها له ئه‌نجومه‌نه‌كه‌داو كاتێكیش ده‌ست به دانووستاندنی كشانه‌وه له یه‌كێتی ئه‌وروپا ده‌كات به هێزێكی زیاتره‌وه له‌گه‌ڵ برۆكسێل دابنیشێت.