سه‌رۆك وه‌زیرانی بولگاریا: له‌گه‌ڵ بارزانی باسی سه‌ربه‌خۆییمان كردووه
لە كۆبوونەوەی پەرلەمانی بولگاریا باسی سەربەخۆیی كوردستان دەكرێت

K24 - ھەولێر
سەرۆك وەزیرانی بولگاریا لە كۆبوونەوەیەكی پەرلەمانی وڵاتەكەی ناوەرۆكی كۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆكی ھەرێمی كوردستان لە مانگی رابردوو ئاشكرا دەكات و رایدەگەیەنێت، لەگەڵ بارزانی باسی سەربەخۆیی كوردستانیان كردووە.
بایكۆ بۆریسۆڤ، سه‌رۆك وه‌زیرانی بولگاریا، له‌میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌تی په‌رله‌مانی وڵاته‌كه‌ی باسی ناوه‌رۆكی كۆبوونه‌وه‌ی مانگی رابردووی خۆی و مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان دەكات و ئاشكرای ده‌كات، كه كۆبوونه‌وه‌ی نێوان ئه‌و و بارزانی له‌كۆتایی مانگی رابردوو، به‌شێك بووه له هه‌وڵه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی سه‌رۆكی بارزانی بۆ ئاشناكردنی پرسی سه‌ربه‌خۆیی به كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی و ئه‌نجامدانی ریفراندۆم و دروستبوونی ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆی نوێ.
هه‌روه‌ها له‌وه‌ڵامی پرسیارێكی ئه‌ندام په‌رله‌مانێكی بولگاریا له‌باره‌ی سه‌ربه‌خۆبوونی كوردستان، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌و وڵاته رایگه‌یاند كه بولگاریا هێشتا به‌فه‌رمی هه‌ڵوێستی خۆی له‌باره‌ی ئه‌و پرسه‌وه دیاریی نه‌كردووه.
25 ئایاری2017 مەسعود بارزانی سەرۆكی ھەرێمی كوردستان لە سۆفیای پایتەختی بولگاریا لەگەڵ بۆیكۆ بۆریسۆڤ سەرۆك وەزیرانی بولگاریا كۆبووە، بەگوتەی سەرۆك وەزیرانی بولگاریا یەكێك لەو پرسانەی گفتوگۆیان لەبارەوە كردووە، پرسی سەربەخۆیی كوردستان بووە.