سەرۆكایەتی ھەرێمی كوردستان: ریفراندۆم كاریگه‌ری له‌سه‌ر هه‌ماهه‌نگی پێشمه‌رگه و سوپای عێراق نابێت
"ئەولەویەتی ھەرێمی كوردستان قەڵاچۆكردن و لەناوبردنی تیرۆرە"
K24 - ھەولێر
سه‌باره‌ت به ئه‌نجامدانی ریفراندۆم له هه‌رێمی كوردستان، كه بڕیاره له له رۆژی 25 ئه‌یلولی ئه‌مساڵ به‌ڕێوه‌بچێت، گوتەبێژی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان بە كوردستان24 رایگه‌یاند "به‌لای ئێمه‌وه ئه‌نجامدانی ریفراندۆم هیچ كارناكه‌ته سه‌ر هه‌ماهه‌نگی نێوان هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و سوپای عێراق، به‌ڵكو په‌یوه‌ندییه‌كان پته‌وترده‌بن"
ھەر پەیوەست بەو باسە سوپاسالاری هێزی پێشمه‌رگه‌ش ده‌ڵێت "ئه‌گه‌ر نیه‌تی به‌رپرسانی به‌غدا خراپ بێت، ئه‌گینا ریفراندۆم مافی هه‌موو گه‌لانه".
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه چه‌ند رۆژێكه له‌گه‌ڵ دیاریكردنی رێكه‌وتی ئه‌نجامدانی رایفراندۆم به‌رپرسانی عێراق ده‌ڵێن، ریفراندۆم كاریگه‌ری خراپی بۆسه‌ر شه‌ڕی داعش ده‌بێت.