دوو ھاووڵاتی لە زێی گەورە خنكان

لە ماوەی سێ رۆژدا 4 كەس لە زێی گەورە خنكاون

K24 - ھەولێر

ئەمڕۆ دوو ھاووڵاتی لە زێی گەورە خناك، بە گوێرەی زانیاریی پەیامنێری كوردستان24 لەماوەی لەماوەی سێ رۆژدا ئەوە چوارەم كەسە لە زێی گەورە بخنكێن.

پەیامنێری كوردستان24 رایگەیاند: "ئەمڕۆ دووهاووڵاتی لە بەرامبەر پاڵاوگەی نەوتی کەورگۆسک لە زێی گەورەدا خنكان".

گوتیشی: "ھەردوو ھاووڵاتیەكە دانیشتووی ناحیەی رزگاری سەر بە ھەولێرن، ب ناوەكانی "ئەحمەد و رێبوار" دوای رووداوەكە تیمی مەلەوانی فریاكەوتنی خەبات گەیشتنە شوێنی رووداوەكە و توانیان تەرمی ھەردووكیان بدۆزنەوە".

ئەمە لەکاتێك دایە لە ماوەی سێ رۆژ رابردوودا ئەمە چوارەم كەسە لەزێی گەورە خنکاون.