"ئه‌م ئێواره‌یه له مه‌ككه مانگ ده‌بینرێت و سبه‌ی ده‌بێته یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی ره‌مه‌زان"
سعوودیه و وڵاتانی دیكه‌ی كه‌نداو پشت به رۆژمێرێك ده‌به‌ستن بۆ دیاریكردنی جه‌ژن ئه‌مرۆ مه‌رجه‌كانی دێنه‌دی

K24 - هه‌ولێر:
فه‌له‌كناسێكی مه‌غریبی ده‌ڵێت" بینینی مانگی شه‌وال ئه‌م ئیواره‌یه له وڵاتی مه‌غریب قورسه و ئه‌سته‌مه بینینی، بۆیه پێده‌چێت رۆژی دوو شه‌ممه بكرێته جه‌ژن، به‌ڵام له سعوودیه و وڵاتانی دیكه‌ی كه‌نداو جگه له سوڵتاننشینی عومان جه‌ژن ده‌بێت و به گوێره‌ی ئه‌و رۆژمێره‌ی پشتی پێده‌به‌سترێت، ئه‌مرۆ ئێواره پێش ئه‌وه‌ی خۆرئاوا بێت مانگ ده‌بینرێت و دوای ئاوابوونی خۆریش به 23 خوله‌ك ئه‌وجا مانگیش وون ده‌بێت".
هاشم ئه‌لعیساوی، فه‌له‌كناسی ناسراوی مه‌غریبی به ئاژانسی ئه‌نادۆلوی توركیی رایگه‌یاندووه" مانگی شه‌وال سه‌رله‌به‌یانی رۆژی شه‌ممه كاتژمێر 2:31 به كاتی جیهانی ده‌رده‌كه‌وێت".
هه‌روه‌ها روونیكردووه‌ته‌وه كه سعوودیه و وڵاتانی دیكه‌ی كه‌نداو جگه له سوڵتاننشینی عومان، پشت به رۆژمێریك ده‌به‌ستن به ناوی (أم القرى) كه رۆژمێرێكی مانگییه و پشت به نوێكارییه‌كانی هێڵی درێژی و به‌رینی كه‌عبه‌ی پیرۆز ده‌به‌ستێ، له‌و رۆژمێره‌شه‌دا دوو مه‌رج هه‌یه بۆ بینینی مانگ، یه‌كێكیان ئه‌وه‌یه پێش ئه‌وه‌ی رۆژ ئاوا ببێت مانگه‌كه ده‌ركه‌وێت و كاتێكیش رۆژئاوا ده‌بێت مانگه‌كه هێشتا ئاوا نه‌بووبێت، بۆیه به گوێره‌ی ئه‌و رۆژمێره بێت، ئێواره‌ی 29 ره‌مه‌زان كاتیك خۆر ئاوا ده‌بێت، مانگ ده‌بینن".
ئه‌و شاره‌زا فه‌له‌كییه ده‌ڵێت، ئه‌و مه‌رجانه‌ی له رۆژمێره مانگییه‌كه‌ی سعوودیه‌دا هاتوون، ئه‌م ساڵ به‌دی دێن، چونكه له شاری مه‌ككه سه‌ره‌تا خۆئاوا ده‌بێت و 23 خوله‌ك پاشتر مانگیش ئاوا ده‌بێت".
به‌ڵام له وڵاتی مه‌غریب ته‌مه‌نی مانگ 17 كاتژمێر و 20 خوله‌ك ده‌بێت و به گوێره‌ی ئه‌و مه‌رجه‌شی بۆ بینینی مانگ دانراوه كه بینینه به چاو، ده‌بێت ته‌مه‌نی مانگ 22 كاتژمێر بێت تا بتوانرێت به چاو ببینرێت، و یۆیه ئه‌م ئیواره‌یه له مه‌غریب مانگ نابینرێت و دووشه‌ممه ده‌بێته یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژن.
هه‌ر چه‌نده له هه‌رێمی كوردستان وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی، لیژنه‌ی بینینی مانگی بۆ دیاریكردنی یه‌كه‌م رۆژی ره‌مه‌زان و جه‌ژن هه‌یه، به‌ڵام زۆربه‌ی ساڵه‌كان هه‌رێمی كوردستانیش له‌گه‌ڵ وڵاتی سعوودیه‌دا ئه‌و بڕیاره‌ی داوه‌و یه‌كه‌م رۆژی ره‌مه‌زان و جه‌ژنی دیاریكردووه.