جان دۆست: ئەنجامدانی ریفراندۆم ئاواتی گەلی كوردە كە سەدان ساڵە خەبات لە پێناو ئازادی و سەربەخۆیی دەكات
رۆماننووسێكی ناسراوی كورد داوا دەكات ھەموو كوردێك بەشداری لە ریفراندۆم بكەن و دەنگ بە بەڵێ بدەن
K24 - ههولێر:
جان دۆست رۆماننووسی ناسراوی کورد دەربارەی ریفراندۆمی كوردستان بۆ سەربەخۆیی دەڵێت: ئەنجامدانی ریفراندۆم ئاواتی گەلی كوردە كە سەدان ساڵە خەبات لە پێناو ئازادی و سەربەخۆیی دەكات و چاوەڕێی رۆژێكی مێژووی لەم شێوەیەیە.
ههروهها له میانی قسهكانیدا، جان دۆست داوا دەكات ھەموو كوردێك بەشداری لە ریفراندۆم بكەن و دەنگ بە بەڵێ بدەن. دەشڵێت: ھەموو كوردێكی نیشتمان پەروەر پشتگیری لە ریفراندۆمی كوردستان دەكات. دەنگ دانیش بە بەڵێ ئەركێكی ئەخلاقی و نەتەوەییە.