بودجەی سلیمانی لە پارێزگاکانی دیكه‌ زیاتر بوو

43%ی بودجەی هەرێمی کوردستان بووە

K24 - سلێمانی:

لەگەڵ ئەوەی لە ساڵی 2007 تا 2013  بەشە بودجەی پارێزگای سلێمانی 43%ی بودجەی هەرێمی کوردستان بووە لەو پشکەی لە بەغداوە نێردراوە و بودجەی پارێزگای سلێمانی لە پارێزگای دهۆك وهەولێر زیاتر بووە, لەدوای قەیرانیش هێشتا بودجەی سلیمانی لە پارێزگاکانی تر زیاترە، بەڵام گلەیی لە حکوومەتی هەرێم دەکرێت بودجەی پێویست بۆ سلێمانی نانێرێت.