"دامه‌زراوه ئه‌تۆمییه‌كانی ئه‌مریكا هه‌ڕه‌شه‌یان له‌سه‌ره"
وه‌زاره‌تی ئاسایشی ناوخۆ و نووسینگه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی فیدراڵی ئه‌مریكا : هیرشێكی ئه‌لیكترۆنی بۆ سه‌ر دامه‌زراوه ئه‌تۆمییه‌كان و كه‌رتی وزه به‌ڕێوه‌یه

K24 - هه‌ولێر:
به گوێره‌ی راپۆرتێك، وه‌زاره‌تی ئاسایشی ناوخۆ و نووسینگه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی فیدراڵی ئه‌مریكا، ئه‌م هه‌فته‌یه به نهینی كۆمپانیاكانیان له هه‌ڵمه‌تێكی دیكه‌ی هێرشی ئه‌لیكترۆنی ئاگادار كردووه‌ته‌وه كه ئه‌گه‌ری هه‌یه دامه‌زراوه ئه‌تۆمییه‌كان و كه‌رته‌كانی وزه بكه‌نه ئامانج.
به گوێره‌ی راپۆرته‌كه كه شیكردنه‌وه‌یه‌كی هاوبه‌شی وه‌زاره‌تی ئاسایشی ناوخۆ و نووسینگه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی فیدراڵی ئه‌مریكایه، هێرشكه‌ره‌كان نامه‌یه‌كی هه‌ڵخه‌ڵه‌تێنه‌ر بۆ راوكردن و ده‌ستڕاگه‌یشتن به تۆڕه‌كانی ئه‌و ناوه‌ندانه‌ی به ئامانجیان گرتووه به كارده‌هێنن تا له‌و رێگه‌یه‌وه ده‌ستیان به زانیارییه باوه‌ڕپێكراو و پارێزراوه‌كان بگات.
هه‌روه‌ها له راپۆرته هاوبه‌شه‌كه‌دا هاتووه" پێشتر چه‌ته‌كانی ئینته‌رنێت سه‌ركه‌وتوو بوون له ده‌ستراگه‌یشتن به ئامانه‌كانیان" به‌ڵام هیچ ناوه‌ندێكیان ئاشكرا نه‌كردووه كه بوونه‌ته نێچیری ئه‌و هێرشكه‌رانه.
راپۆرته‌كه به‌رواری 28/6/2017 له‌سه‌ره، به‌ڵام تا ئێستا هیچ ناوه‌ندێكی میدیایی نه‌یتوانیوه ده‌ستی به به‌رپرسانی ئه‌و دوو ده‌زگا گرنگه‌ی ئه‌مریكا رابگات و ورده‌كاری دیكه‌یان لێ بپرسێت.