ده‌ست به سه‌ر ده‌یان ته‌ن ماده‌ی كیمیایی داعشدا گیرا
پۆلیسی فیدراڵی عێراق زیانه‌كانی داعش له ماوه‌ی 8 مانگی رابردوو بڵاوده‌كاته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
فه‌رمانده‌یی پۆلیسی فیدراڵی عیراق رایگه‌یاند" له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی جه‌نگی رۆژئاوای گه‌ڕه‌كی مووسڵی كۆن، دوا مۆڵگه‌ی چه‌كدارانی داعش، ده‌یان ته‌ن ماده‌ی كیمیایی رێكخراوه‌كه دۆزراوه‌ته‌وه".
له به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كدا فه‌رمانده‌ییه‌كه ئاشكرای كردووه، ئه‌مڕۆ 2/7/2017 هێزه‌كانیان 32.5 ته‌ن ماده‌ی كیمیایی "نتراتی ئه‌مۆنیۆم"ـیان له رۆژئاوا‌و باشووری شاری مووسڵ دۆزیووه‌ته‌وه.
له به‌ڵگه‌نامه‌كه‌دا هاتووه " هێزه‌كانی پۆلیسی فیدراڵی 1.5 ته‌ن نتراتی ئه‌مۆنیۆمیان له میحوه‌ری باشووری مووسڵ و 31 تهنیشیان له به‌ری ده‌سته راستی شاره‌كه دۆزیووه‌ته‌وه كه ئێستا هێزه‌كانی عێراق له دواساته‌كانی كۆنترۆڵكردنهوهیدان له ده‌ست چه‌كدارانی داعش.
له به‌ڵگه نامه‌كه‌دا كۆی زیانه‌كانی داعش به ده‌ستی هێزه‌كانی پۆلیسی فیدراڵی له سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی ئۆپراسیۆنی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی شاری مووسڵ له 17/10/2016 تا 1/7/2017 خراوه‌ته روو.
به گوێره‌ی به‌ڵگه‌نامه‌كه هێزه‌كانی پۆلیس توانیوویان 21220 كه‌سی سڤیل رزگار بكه‌ن كه له لایه‌ن داعشه‌وه وه‌ك بارمته گیرابوون و دوو گۆڕی به كۆمه‌ڵیشیان له میحوه‌ری باشووری شاره‌كه دۆزیووه‌ته‌وه.