شه‌ڕی شازاده‌كان ده‌ستیپێكرد
كوڕه‌كه‌ی شا سه‌لمان هه‌ڵمه‌تێكی دژی بن نایف ده‌ستپێكردووه

K24 - هه‌ولێر:
محه‌مه‌د بن سه‌لمان شازاده‌ی جێنشینی سعوودیه، له چه‌ند هه‌فته‌ی رابردوودا هه‌ڵمه‌تێكی بۆ سه‌ر ئۆپۆزیسیۆن و چالاكوانان و پیاوانی ئاینی و محه‌مه‌د بن نایفی ئامۆزای ده‌ستپێكردووه كه به‌مدواییانه شوێنه‌كه‌ی ئه‌وی گرته‌وه.
به‌رپرسانی ئه‌مریكی و سعوودی به رۆژنامه‌ی واڵ ستریت جۆرناڵی ئه‌مریكییان راگه‌یاندووه " هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ی دیوانی پاشایه‌تی سعوودیه كه ئامانجی بنبڕكردنی ئۆپۆزیسیۆنه، به‌شێك له نزیكه‌كانی بن نایفیان دووچاری لیپرسینه‌وه كردووه‌و به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئه‌و وڵاته بانگهێشتی كردوون" به گویره‌ی ئه‌و سه‌رچاوانه به‌هۆی ئه‌وه‌ی یه‌كێك له‌و چالاكوانانه ئاماده نه‌بووه ده‌ست له نه‌یارێتی هه‌ڵبگرێت خزینراوه‌ته زیندانه‌وه".
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ئه‌و به‌رپرسانه، محه‌مه‌د بن سه‌لمان، شازاده‌ی جێ‌نشین كۆت و به‌ندی خستووه‌ته سه‌ر بزوتنه‌وه‌كه‌ی محه‌مه‌د بن نایفی ئامۆزای كه زۆر نییه پێگه‌كه‌ی ئه‌وی بۆ خۆی وه‌رگرت، هه‌روه‌ها سه‌رجه‌م پاسه‌وانه‌كانی سه‌ر به دیوانی پاشایه‌تی گۆڕیوه كه مه‌یلیان به‌لای بن نایفه‌وه بووه‌و ئه‌و هه‌نگاوه‌ش مانای نه‌مانی متمانه‌یه به ئامۆزاكه‌ی نه‌وه‌كو هه‌نگاوی دژبه‌ری به‌رامبه‌ر شازاده‌ی نوێ بگرێته به‌ر".
یه‌كێك له‌و سه‌رچاوانه به رۆژنامه ئه‌مریكییه‌كه‌ی گوتووه " به‌و رێكار و هه‌نگاوانه‌ی دژی بن نایف گیراوه‌ته به‌ر، ده‌یانه‌وێت دڵنیابن له‌وه‌ی كه پلان بۆ هیچ شتێك داناڕێژێت".
ئه‌و رووداوانه پاش ئه‌وه زیاتر په‌ره‌یسه‌ند كه شا سه‌لمان بن عه‌بدولعه‌زیز پاشای سعوودیه، به فه‌رمانی پاشایه‌تی محه‌مه‌د بن سه‌لمانی كوڕی له جێگه‌ی بن نایفی برازای دانا، نه‌ك هه‌ر ئه‌وه به‌ڵكو پۆستی جێگری سه‌رۆكوه‌زیران و وه‌زیری ناوخۆیشی له بن نایف وه‌رگرته‌وه.