"دۆخی مووسڵ سەقامگیر نابێت"
"داعش چه‌كێكه به‌ده‌ست ئێرانه‌وه‌یه، ھەر كاتێك بیەوێت دەجوڵێنێ"
K24 - ھەولێر
لایه‌نه سیاسییه‌كانی باشووری كوردستان و سوونه‌كانی مووسڵ مه‌ترسیان له‌سه‌ر به‌رێوه‌چوونی مووسڵی دوای داعش هه‌یه، ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی پارتیش ده‌ڵێت، ئه‌گه‌ری پێكدادان و دروستبوونی ئاڵۆزی له‌نێو شاره‌كه‌دا سوننه‌كانیش خۆیان به حاكمی مووسڵ ده‌زانن پێیوایه، ئێران هۆكاری سه‌ره‌كی كێشه‌كانه.
لە لێدوانێكدا بۆ كوردستان24، خه‌سرۆ گۆران، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگەیاند: "جگە لە ئێمە ھێزی دەرەكی و ناوخۆیی چاویان لەسەر مووسڵە، بۆیە ئەگەری پێكدادان و ئاڵۆزیی لەو پارێزگایە ھەیە، ئەوەی دۆخەكە ئاڵۆز دەكات، حەشدی شەعبییە".
ھەر لەو بارەوە رێباز بێركۆتی، سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە پارێزگای ھەولێر كە ساڵ كه‌سی یه‌كه‌می حزبه‌كه‌ی بووه له شاره‌كه‌ی حه‌دبا، بە كوردستان24 گوت: "مەترسی لە مووسڵ بوونی ھەیە، ئێستا ھێزەكانی حەشدی شەعبی لە بەشێكی گرنگی شنگالە و جموجۆڵیان لەسەر سنووری عێراق - سووریا ھەیە، ھەروەھا لە ناو مووسڵ بارەگای زۆریان ھەیە، پێویستە كورد حسابی گرنگ بۆ مووسڵی دوایی داعش بكات و بەرنامەی تایبەتی ھەبێت".
ناجح میزان، سكرتێری گشتی كۆنگره‌ی دامه‌زراندنی هه‌رێمی سه‌لاحه‌ددین دەڵێ: "پێویسته پارێزگارێكی نوێ بۆ پارێزگای نه‌ینه‌وا ده‌ست نیشانبكرێت به‌مه‌رجێك نوێنه‌رایه‌تی ته‌واوی پێكهاته‌كان بكات، به‌ڵام هه‌موو لایه‌ك پێویسته ئه‌و راستییه بزانن كه داعش چه‌كێكه به‌ده‌ست ئێرانه‌وه‌یه، هه‌ركاتێك بیه‌وێت ده‌توانێ به ئاسانی له‌نێو عێراق بیجوڵێنێت، ئه‌وه‌ش مه‌ترسێكی گه‌وره‌یه له ناوچه‌كه‌دا".