" سه‌ركه‌وتنی راسته‌قینه به سڕینه‌وه‌ی مێشكی توندڕه‌وه‌كان دێته‌دی "
ڤیان ده‌خیل: تا ناوچه‌یه‌ك له ژێر ده‌ستی داعش مابێت، سه‌ركه‌وتنی راسته‌قینه به‌دینایه‌ت
K24 - هه‌ولێر:
ڤیان ده‌خیل ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق، ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه رایگه‌یاندووه " رزگاركردنی مووسڵ له رووی سه‌ربازییه‌وه مانای سه‌ركه‌وتنی یه‌كجاره‌كی نییه به‌سه‌ر داعشدا".
له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئه‌و په‌رله‌مانتاره كورده ئێزدییه رایگه‌یاندووه" له كاتیكدا ده‌ستخۆشی له هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و سوپا و پۆلیس و هێزه‌كانی دیكه‌ی به‌شداری پرۆسه سه‌ربازییه‌كان ده‌كه‌ین، كه تواناییان به‌سه‌ر چه‌ته‌كانی داعش له مووسڵ سه‌ربكه‌ون، به‌ڵام سه‌ركه‌وتنی راسته‌قینه تا رزگاركردنی ته‌واوی ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی داعش له ( ته‌له‌عفه‌ر، حه‌ویجه) و ناوچه‌كانی دیكه به دینایهت كه تا ئێستا له ژێر ده‌سه‌ڵاتی داعشدان.
ڤیان ده‌خیل كه كه‌سێكی ناسراوه له به‌رگریكردن له ئیزدییه‌كان كه دووچاری كۆمه‌ڵكوژی و رفاندن بوونه‌وه له لایه‌ن داعشه‌وه ده‌ڵێت " ته‌نها رزگاركردنی خاك به‌س نییه و سڕینه‌وه‌ی مێشكی توندڕه‌وه‌كان له‌و فیكره تیرۆریستییه له ئه‌ركه له پێشینه‌كانی كۆمه‌ڵگایه".
هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی" تا گه‌ڕانه‌وه‌ی ته‌واوی مافه‌كان بۆ رۆڵه‌كانی گه‌لانی عێراق، ئه‌وانه‌ی له مه‌یدانه‌كانی جه‌نگدا بوون و كه‌سوكاری شه‌هیده‌كان كه له پێناو رزگاركردنی خاكه داگیركراوه‌كان بوونه قوربانی و تا رفێنراوه ئیزدییه‌كان و كه‌سانی دیكه‌ش رزگار نه‌كرێن، سه‌ركه‌وتنی راسته‌قینه به‌دینایه‌ت".