سی ئای ئه‌ی له‌سه‌ر كیمیابارانی خان شه‌یخون به‌ڵگه‌ی هه‌یه
تره‌مپ فه‌رمانی لێكۆڵینه‌وه‌ی ده‌ركردووه‌و سی ئای ئه‌ی به‌ڵگه‌ی سه‌لمێنراوی ده‌ستكه‌وتووه
K24 - هه‌ولێر:
به‌ڕێوه‌به‌ری ئاژانسی هه‌واڵگریی ناوه‌ندی ئه‌مریكا (CIA) بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كات، له‌سه‌ر به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی له لایه‌ن رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د به‌ڵگه‌یان ده‌ستكه‌وتووه".
مایك پۆمپیۆ، به‌ڕێوه‌به‌ری ئاژانسی هه‌واڵگریی ناوه‌ندی ئه‌مریكا، گوتوویه‌تی "سه‌رۆك دۆناڵد تره‌مپ فه‌رمانی پێداوین لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر كیمیابارانه‌كه‌ی ناوچه‌ی خان شه‌یخون بكه‌ین، كه رۆژی 4/4/2017 له لایه‌ن فرۆكه‌كانی رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د كیمیاباران كرابوو.
پاشان به‌رێوه‌به‌ری (CIA) گوتوویه‌تی "سه‌رۆك دۆناڵد تره‌مپم دڵنیاكردووه‌ته‌وه كه به‌ڵگه‌ی سه‌لمێنه‌رمان ده‌ستكه‌وتووه كه رژێمی سووریا چه‌كی كیمیایی بهكارهیناوه".
هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی "زانیوومه هه‌واڵگری به‌ڵگه‌ی سه‌لمێنه‌ر و یه‌كلاكه‌ره‌وه‌یان له‌سه‌ر كیمیابارانه‌كه ده‌ستكه‌وتووه‌و ئێمه زۆر دڵنیاین له به‌ڵگه‌كانمان".