ته‌رمی پێنج ئه‌ندامی خێزانێكی كورد له مووسڵ گه‌ڕێندرانه‌وه دهۆك
22 رۆژ له ژێر داروپه‌ردووی خانووه رووخاوه‌كه‌یان بوونه له مووسڵ
K24 - دهۆك:
22 رۆژ به‌ر له ئێستا، به‌هۆی بۆردوومانه‌وه، 5 ئه‌ندامی خێزانێكی كوردی دانیشتووی گه‌ڕه‌كی فارووقی مووسڵ، كوژران و 3ی دیكه‌یان برینداربوون.
تیمی 122ی دهۆك، به كوردستان 24ی راگه‌یاند، ته‌رمه‌كان ماوه‌ی 22 رۆژ له ژێر داروپه‌ردووی خانووه رووخاوه‌كه‌یان ماونه‌ته‌وه و ئه‌مڕۆ له‌لایه‌ن تیمه‌كه‌یان، به هه‌ماهه‌نگی هاشم بریفكانی، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا و لقی 14ی پارتی دیموكراتی كوردستان له مووسڵ، توانیویانه بگه‌نه شوێنه‌كه و ته‌رمه‌كان و هه‌ر 6 ئه‌ندامه‌كه‌ی ئه‌و خێزانه كورده بگوازنه‌وه دهۆك، كه 3یان بریندارن.
وه‌ك تیمی 122ی دهۆك رایگه‌یاند، ئه‌و خێزانه 11 كه‌س بوونه، به هۆی بۆردوومانه‌وه 5یان كوژران و 3یان بریندارن و به‌هۆی ئه‌وه‌ی ته‌رمه‌كان كه‌وتبووی ژێر داروپه‌ردووی خانووه‌كه‌وه، به ته‌واوی شێواون، 3 له كوژراوان پیاون، له‌گه‌ڵ ژنێك و منداڵێك، ته‌رمی منداڵه‌كه‌ش به ته‌واوی شێواوه.
ئه‌و خێزانه 11 كه‌سییه، به‌روارین و خه‌ڵكی دهۆكن، له گه‌ڕه‌كی فارووقی رۆژئاوای مووسڵ نیشته‌جێ بوونه و له رۆژی 23ی حوزه‌یران/ مایۆی رابردوو، خانووه‌كه‌یان بۆردومان كراوه.