پێشمه‌رگه به‌شداری شه‌ڕى كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی ته‌له‌عفه‌ر ناكات
ته‌نیا هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ سوپای عێراق ده‌بێت
K24 - هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت بۆ ئازادكردنی قه‌زای ته‌له‌عفه‌ر و گونده‌كانی ده‌وروبه‌ری، پێشمه‌رگه به‌شداری هیچ شه‌ڕێك ناكات ته‌نیا هه‌ماهه‌نگیان له‌گه‌ڵ سوپای عێراق ده‌بێت.
سوپاسالاری هێزی پێشمه‌رگه جه‌مال ئیمنیكی ده‌شڵێت، لیژنه‌یه‌كی هاوبه‌شی سه‌ربازی بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه ناوچه ئازادكراوه‌كانی ژێر ده‌ستی داعش له‌نێوان هه‌ولێر و به‌غدا پێكده‌هێنرێت.