ئاماده‌كارى بۆ قۆناغى دواى راگه‌ياندنى سه‌ربه‌خۆيى كوردستان ده‌كرێت
به‌سه‌دان ده‌رچووی په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان پێگه‌یه‌ندراوه.
K24 – هه‌ولێر:
سی و دوو وڵاتی ناوچه‌كه و جيهان كونسوڵخانه و نوێنه‌رایه‌تیان له هه‌رێمی كوردستان هه‌یه، له قۆناغی ده‌وڵه‌تبووندا وه‌ك ئه‌وه‌ى شاره‌زايان ئاماژه‌ى پێده‌كه‌ن، به‌شێكيان ده‌بنه باڵیۆزخانه و پێشبینیش ده‌كرێت هه‌ولێر ببێته ناوه‌ندێكی ئابووریی و ستراتیجی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، و له رووى په‌يوه‌ندييه ده‌ره‌كييه‌كانه‌وه هه‌ولێر پێشكه‌وتنى به‌رچاو به خۆوه ده‌بينێت و له‌و چوارچێوه‌يه‌دا له ناوه‌نده‌كانی خوێندنیش ئاماده‌كاری بۆ قۆناغی ده‌وڵه‌تبوون كراوه و به‌سه‌دان ده‌رچووی په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان پێگه‌یه‌ندراوه.