ده‌مه‌قاڵه له نێوان پاڵێوراوانی سەرۆكایەتی كۆماری ئێران رووده‌دات
پاڵێوراوانی سەرۆك كۆماری ئێران یەكتر بە فریودانی خەڵك تۆمەتبار دەكەن

K24 - ھەولێر
پاڵێوراوانی سه‌رۆك كۆماری له ئێران به ده‌مه‌قاڵه بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنیان ده‌ستپێكرد و یەكتر بە فریودانی خەڵك تۆمەتبار دەكەن.
ئیسحاق جیهانگیری جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆك كۆمار و پاڵێوراوی ریفۆرمخوازان بۆ سه‌رۆك كۆماری ئێران له باری دۆزینه‌وه‌ی ده‌رفه‌تی كار به توندی ره‌خنه‌ی له هه‌ندێ ركابه‌رانی گرت و گووتی "توانایی ئابووری دیاره كه تا چ ئاستێك ده‌توانین هه‌لی كار بڕه‌خسێنین، بۆیه ئه‌گه‌ر كه‌سێك بڵێت چه‌ند ملیۆن هه‌لی كار ده‌ره‌خسێنێت، دیاره كه ده‌یه‌وێت خه‌ڵك فریو بدات".
میدیاكانی ئێران بڵاویانكرده‌وه، جیهانگیری له كاردانه‌وه‌ی محه‌مه‌دباقر قالیباف شاره‌داری تاران و یه‌كێ له پاڵێوراوانی پارێزگاران بۆ سه‌رۆك كۆماری ئاماژه‌ی به‌وه‌دا "هه‌ندێك قسه ده‌كه‌ن و درووشم ده‌ڵینه‌وه كه ده‌یانه‌وێت ئه‌م رێژه‌یه هه‌لی كار بڕه‌خسێنن، ئه‌و برایه ئازیزه یان هه‌لی كاری نه‌ره‌خساندووه یان له ژماره نازانێت."
له كۆی شه‌ش پاڵێوراوی سه‌رۆك كۆماریی ئێران، سێیانیان سەر بە پارێزگارانن و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی رێژه‌ی به‌رزی بێكاری و دۆزینه‌وه‌ی هه‌لی كاریان خستووه‌ته ناو پلانه‌كانیان بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆماری.
قالیباف شارەداری تاران لەم بارەوە گووتی "تا پێنج ساڵی دیكە، رووبەڕووی نزیكەی ملیۆنێك و 300 ھەزار داواكاری لەسەر خواستی كاری نوێ دەبینەوە، ئێستا رەخساندنی پێنج ملیۆن ھەلی كار بووەتە پێداویستییەك".
وه‌زیری كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تیی ئێران له دوایین كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان رایگه‌یاندووه "ئه‌گه‌ر ساڵانه ملیۆنێك ده‌رفه‌تی كاری نوێ بڕه‌خسێنین، تا پێنج ساڵی دیكه رێژه‌ی بێكاری نزم نابێته‌وه".
ئیبراهیم ره‌ئیسی به‌هێزترین پاڵێوراوی پارێزگاران، زۆرترین پێداگری له‌سه‌ر هه‌لی كار، بێكاری و داواكارییه‌كانی خه‌ڵك كردووه.
ھەڵبژاردنی سەرۆك كۆماری ئێران ھاوكات لەگەڵ ھەڵبژاردنی ئەنجومەنەكانی شار و گوند لە رۆژی 19 ئایاری داھاتوو بەڕێوەدەچێت.