ئه‌مریكا هه‌نگاوی جیاواز به‌رامبه‌ر ئێران ده‌گرێته‌به‌ر
"ئێران به رێگه‌ی یارمه‌تییه‌كانی بۆ حزبوڵڵای لوبنان و چه‌كدارانی شیعەی عێراق و حووسییه‌كانی یه‌مه‌نی ده‌سه‌ڵاتی له ناوچه زیاتر بووه"
K24 – ھەولێر
مایك پامپیۆ به‌رێوه‌به‌ری ئاژانسی هه‌واڵگریی ناوه‌ندیی ئه‌مریكا ـ سی ئای ئه‌ی راده‌گه‌یه‌نێت پێویسته ئێران ئه‌وه‌ی بزانێت كه حكومه‌تی نوێی ئه‌مریكا ئاماده‌یی هه‌یه بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ندێ كرده‌وه كه جیاواز ده‌بێت له‌گه‌ڵ سیاسه‌ته‌كانی ساڵانی رابردووی ئه‌مریكا به‌رامبه‌ر ئێران.
پامپیۆ له ناوه‌ندی ستراتیژی و لێكۆڵینه‌وه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له واشنتۆن له وه‌ڵامی پرسیاری له باره‌ی رێككه‌وتننامه‌ی ئه‌تۆمیی ئێران گوتی نامه‌وێت له‌م باره‌وه قسه بكه‌م، پێم باشه راپۆرته‌كه پێشكه‌ش به سه‌رۆك بكه‌م و ئه‌و له‌و باره‌وه قسه بكات.
رادیۆ فه‌ردا له‌م باره‌وه بڵاویكرده‌وه، به‌رێوه‌به‌ری سی ئای ئه‌ی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا "سه‌رقاڵی كۆكردنه‌وه‌ی زانیارییه بۆ ئه‌وه‌ی بداته سه‌رۆك و ئامانجیشی ئه‌وه‌یه دڵنیابێت له‌وه‌ی كه سەرۆك زانیاریی پێویستی هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی بزانێت ئێران له چ بوارێك پابه‌ندی رێككه‌وتننامه‌كه بووه و له چ بوارێكیش لە وانەیە پابه‌ند نه‌بووه".
رێككه‌وتننامه‌ی ئه‌تۆمی ئێران له سه‌ره‌تاكانی 2016 كه‌وته بواری پراكتیكه‌وه، پاش ئه‌وه‌ی گرووپی 5+1 پێكهاتوو له ئه‌مریكا، روسیا، بریتانیا، فه‌ره‌نسا، چێن و ئه‌ڵمانیا له‌گه‌ڵ ئێران رێككه‌وتن بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی چالاكیی ئه‌تۆمی ئێران له به‌رامبه‌ر هه‌ڵگرتنی سزا نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی سه‌ر ئه‌م وڵاته.
پامپیۆ له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانی باس له ده‌ستڕۆیشتوویی به‌رفراوانی ئێران له رێگه‌ی یارمه‌تییه‌كانی بۆ حزبوڵڵا لوبنان، چه‌كدارانی شیعه‌ی عێراق و حوسییه‌كانی یه‌مه‌ن كرد و له‌م باره‌وه گووتی "لیستی كرده‌وه ده‌ستدرێژییه‌كانی ئێران پاش رێككه‌وتننامه‌ی ئه‌تۆمی به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رز بووه‌ته‌وه".
گوتیشی "وڵاتانی كه‌نداو و ئه‌وروپا هاوكاری ئه‌مریكا ده‌كه‌ن بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی هه‌ره‌شه‌كانی ئێران".