ئەحمەدی نەژاد بۆ كوردستان24: ئەمریكا دەوڵەتی بچووكی دیكە لەناوچەكە دروست دەكات
"دۆناڵد ترەمپ خۆی بۆ شەرێكی دیكە لەناوچە ئامادە دەكات"
K24 - تاران
مەحموود ئەحمەدی نەژاد سەرۆك كۆماری پێشووی ئێران بەكوردستان24 راگەیاند: "ئەمریكا دەیەوێ رۆژھەڵاتی ناوەڕاستی گەورە دروست بكات و ژمارەیەك دەوڵەتی بچوك دروست بكات".
ئەحمەدی نەژاد ئەوەشی خستەروو، ھیچ جیاوازییەك لە نێوان ئۆباما و ترەمپ نیە و ھەردووكیان سیاسەتی گشتی ئەمریكا جێبەجێ دەكەن.