به‌رپرسانی ئێران یه‌كتر به درۆكردن تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن
به‌رزكردنه‌وه‌ی یارانه گه‌وره‌ترین درۆیه به هه‌ژاران

K24 – هه‌ولێر
به نزیكبوونه‌وه‌ی واده‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئێران، به‌رپرسانی ئه‌م وڵاته له هه‌ردوو لایه‌نی ركابه‌ر به توندی هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر یه‌كتر و لێدوانه‌كانی یه‌كتر به درۆ ده‌خه‌نه‌وه.
له دوایین لێدوان له كه‌شوهه‌وای هه‌ڵبژاردن، عه‌لی ره‌بیعی وه‌زیری كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی حكومه‌ی حه‌سه‌ن روحانی راگه‌یاند "به‌ڵێنی پێدانی یارانه‌ی 250 هه‌زار تمه‌نی له لایه‌ن حه‌مید به‌قایی (پاڵێوراوێكی نزیك له ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد بۆ پۆستی سه‌رۆكایه‌تی) درۆیه‌كی گه‌وره و گه‌وره‌ترین درۆیه به هه‌ژاران".
حكومه‌تی ئێران هه‌ر له سه‌رده‌می ئه‌حمه‌دی نه‌ژاده‌وه، مانگه 40 هه‌زار تمه‌ن وه‌ك یارانه به هه‌ر تاكێك ده‌دات، پاش ئه‌وه‌ی نرخی كه‌لوپه‌ل و سوته‌مه‌نی له بازار ئازاد كرد و یارمه‌تییه داراییه‌كانی بۆ ئه‌م مه‌به‌سته بڕی و له ئه‌نجام به‌رزبوونه‌وه‌ی چه‌ند قاتی نرخی كه‌لوپه‌ل و سوته‌مه‌نی لێكه‌وته‌وه‌و له به‌رامبه‌ردا مانگانه 40 هه‌زار تمه‌ن وه‌ك یارانه ده‌داته هاووڵاتیانی.
به‌قایی له‌مباره‌وه ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر ببێته سه‌رۆك كۆمار، یارانه‌ی هاووڵاتیان بۆ 250 هه‌زار تمه‌ن به‌رز ده‌كاته‌وه.
وه‌زیره‌كه‌ی روحانی له وه‌ڵامیدا ده‌ڵێت "ئه‌وه هونه‌ر نییه، 200 یان 300 هه‌زار تمه‌ن له گیرفانی هاووڵاتی دابنێین و له‌ماوه‌ی چوار مانگدا به شێوازی جۆراوجۆر چوار به‌رامبه‌ری ئه‌م بڕه له گیرفانی ده‌ربێنین".
له لایه‌كی تره‌وه به‌رپرسانی پارێزگاران و گوتاربێژان نوێژی هه‌ینی له شاره‌كانی ئێران به توندی هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر لایه‌نی ئابووریی حكومه‌تی روحانی و به حكومه‌تێكی شكستخواردوو به خه‌ڵك ده‌ناسێنن و داوای سه‌رۆك كۆمارێكی شۆڕشگێر و پابه‌ند به رێنماییه‌كانی خامه‌نه‌یی بۆ په‌ره‌پێدان به ئابووریی خۆراگری ده‌كه‌ن.
رێبه‌ری ئێران له په‌یامی نه‌ورۆز، ساڵی نوێ كه ده‌كاته ساڵی 1396 كۆچی رۆژی، به ساڵی "ئابووریی خۆراگری: به‌رهه‌مهێنان و به‌كارخستن" به‌ناو كرد.
پارێزگارانی ئێران كه به قووڵی راستگرا و نزیك له خامه‌نه‌یی ناسراون، چه‌ندین كه‌سیان بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تیی ئێران پاڵاوتووه و له قسهكانیانیدا ته‌نیا پێداگری له‌سه‌ر بواری خۆراگری ئابووری و ناتوانایی حكومه‌تی روحانی له‌مباره‌وه ده‌كه‌ن و هیچ ئاماژه‌یه‌ك به بواره‌كانی دیكه‌ی وه‌ك كرانه‌وه‌ی سیاسی و هه‌مه‌ڕه‌نگی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و مافی مرۆڤ ناده‌ن.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌ردوو لایه‌ن خۆیان به بڕیار و رێنماییه‌كانی خامه‌نه‌یی پابه‌ند ده‌زانن و یه‌كه‌مجاریشه ریفۆرمخوازان هیچ پاڵێوراێك پێشكه‌ش ناكه‌ن و پشتگیری له حه‌سه‌ن روحان ده‌كه‌ن كه بۆ جاری دووه‌مه به‌شداری له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات.
دوازده‌یه‌مین خولی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئێران رۆژی 18 نیسان به‌ڕێوه ده‌چێت و هه‌ر له‌م رۆژه‌دا پێنجه‌مین خولی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نه ئیسلامییه‌كانی شار و گونده‌كانیش به‌ڕێوه ده‌چێت.