كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردن داواكارییه‌كی گۆڕان و كۆمه‌ڵ ره‌تده‌كاته‌وه
"بابەتێكی تەكنیكیە بە حەز و ئارەزووی لایەنە سیاسییەكان بەڕێوەناچێت"
K24 - ھەولێر
كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆ و راپرسی له هه‌رێمی كوردستان داواكارییه‌كی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و كۆمه‌ڵی ئیسلامی ره‌تده‌كاته‌وه و به نایاسایی وه‌سف ده‌كات، ئه‌ندامێكی ئه‌نجوومه‌نی كۆمیسیارانیش ده‌ڵێت، داواكردنی ئه‌نجامدانی ریفراندۆم و هه‌ڵبژاردنی گشتی له‌یه‌كاتدا له‌لایه‌ن گۆڕان و كۆمه‌ڵی ئیسلامی نایاساییه، ده‌شڵێت ئه‌و پرۆسه‌یه پێویستی به پلان و ئاماده‌كاری پێشوه‌خته و بڕیاری سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌یه.
تا ئێستا بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و كۆمه‌ڵی ئیسلامی سوورن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنی گشتی و ریفراندۆم له‌یه‌كاتدا ئه‌نجام بدرێت، ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ش نه‌كرا به‌لایانه‌وه گرنگتره ریفراندۆم بۆ دوای هه‌ڵبژاردن دوابخرێت. ئه‌م خاڵه به‌قسه‌ی به‌رپرسانی هه‌ردوولا خزمه‌تی زیاتر به پرۆسه‌كه ده‌كات و له‌كۆبونه‌وه‌یه‌كی دووقۆڵیش كردیانه خاڵێك له راگه‌نراوه هاوبه‌شه‌كه‌یان.
شوان رابه‌ر، بڕیارده‌ری ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی كۆمه‌ڵی ئیسلامی بە كوردستان24 گوت: "ئەگەر ریفراندۆم بچێتە پاڵ ھەڵبژاردن زەمینەسازییەكی باش دەكرێت، دەتوانرێت نێوان لایەنەكان بۆ ئەوكات باشتر بكرێت و پەرلەمان كارا بكرێتەوە، لە ھامانكاتدا لەرووی مادییەوە ھەردوو پرۆسەكە یەك خەرجی دەكرێت".
دكتۆر جوتیار عادل، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی كۆمیسیاران رایگەیاند: "دیاركردنی رۆژی ھەڵبژاردن تەنھا لە دەسەڵاتی سەرۆكی ھەرێمی كوردستانە، جگە لەوەش ئەو بابەتە تەكنیكیە، بە حەز و ئارەزووی لایەنە سیاسییەكان بەڕێوەناچێت".