ئه‌خته‌بووته‌كه ده‌كشێ
له بواری سه‌ربازی و سیاسی و ئابووری و فه‌رهه‌نگی ئیران ده‌سه‌ڵاتداره له عێراق
K24 - هه‌ولێر:
بچۆ لای هه‌ر میوه‌فرۆشێك له عێراق، میوه‌ی ئێرانیت ده‌ست ده‌كه‌وێت، له‌سه‌ر ره‌فه‌ی هه‌ر دووكانێكدا، به‌روبوومی شیره‌مه‌نی و له به‌فرگری هه‌ر ماركیتێكدا مریشكی ئێرانی هه‌یه، كه‌ناڵه ته‌له‌ڤیزۆنییه‌كانیشیه‌ك له دوای یه‌ك بگۆڕه، ناو به ناو پرۆگرامێكی هه‌یه و له ئێرانه‌وه ده‌گوازرێته‌وه یان به‌شداریی تێدا ده‌كه‌ن.
ئه‌و باڵه‌خانه‌یه‌شی تازه ته‌وا بووه، زۆربه‌ی كه‌ره‌سته و كه‌لوپه‌له‌كانی له ئێرانه‌وه هاتووه، ئه‌گه‌ر گه‌نجێكییش بیه‌وێت ماده‌ی هۆشبه‌ری ده‌ستكه‌ویت، ئه‌وه سنووره‌كانی ئێران ئاوه‌ڵایه و رۆژانه ده‌هێنرێنه ناو خاكی عێراقه‌وه.
ئه‌و میلیشیانه‌یشی ئیران پاڵپشتیان ده‌كات، له زۆربه‌ی ناوچه‌كانی وڵات‌دا، كار بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن تا ده‌روازه و ریڕه‌وی ئارام بۆ ئێران درووست بكه‌ن و چه‌ك بگه‌یه‌ننه سووریا و لوبنان و بیگه‌یه‌ننه ده‌ست ئه‌و هێزانه‌ی له بری ئێران له ناوچه‌كه‌دا ده‌جه‌نگن. له ناو لووتكه‌ی ده‌سه‌ڵاتی به‌غداشدا و له‌سه‌ر ئاستی به‌رپرسانی حكومه‌ت، ئه‌وانیش یان به قسه‌ی ئێران دانراون، یان به پیرۆزبایی ئێران ماونه‌ته‌وه.
له مانگی 11 ی ساڵی 2016 په‌رله‌مانی عێراق، ده‌نگی بۆ پرۆژه یاسایه‌كدا تا هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی په‌یوه‌ستی هێزه فه‌رمییه‌كانی عێراق بكات، به‌ڵام ژماره‌یه‌ك له كورد و سوننه‌كان نه‌چوونه دانیشتنه‌كه‌وه و پێیان وابوو، ئه‌مه بۆ خزمه‌تكردنی رۆڵ و ئه‌جێندای ئێران و كۆنترۆڵكردنی ده‌سه‌ڵاته له لایه‌ن شیعه‌كانه‌وه".
كاتێك پێش 14 ساڵ ئه‌مریكا عێراقی رزگاركرد و رژێمی سه‌دام حسێنی رووخاند، ده‌یویست به‌ردی بناغه‌ی دیموكراسییه‌تی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی لێوه دابنێ و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته خوێنی 4500 سه‌ربازی ئه‌مریكی به‌خشی و زیاتر له یه‌ك ترلیۆن دۆلاری ئه‌مریكیشی بۆ ئه‌و ئامانجه خه‌رجكرد.
به‌ڵام له رۆژی یه‌كه‌مه‌وه ئێران شتێكی دیكه‌ی ده‌بینی و وه‌ك ده‌رفه‌تی درووستكردنه‌وه‌ی عێراقێكی سه‌ر به خۆی كاری كرد. دوژمنه‌كه‌ی پێشووی كه ساڵانێكی زۆر دژی ده‌جه‌نگا و له هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی رابردوو به چه‌كی كیمیایی و شه‌ڕی خه‌نده‌قه‌كانی هاوشێوه‌ی جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانیی خوێنی یه‌كتریان ده‌ڕشت، ئێران توانی هه‌وڵه‌كانی بگه‌یه‌نێته ئامانج و عیراقێك درووست بكاته‌وه كه هیچ هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی بۆ سه‌ر ئه‌و نه‌مێنێ، ئه‌وه‌ش بووه خاڵی ده‌ستپێكردنی فراوانكردنی قه‌ڵه‌مڕه‌ویی ئێران له ناوچه‌كه‌دا.
له‌و ململانێشدا، ئێران سه‌ركه‌وت و ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا شكستیهێنا.
له ماوه‌ی 3 ساڵیی دواییدا، ئه‌مریكییه‌كان سه‌رنجی ته‌واویان له‌سه‌ر جه‌نگی داعش بووه له عێراق، 5 هه‌زار سه‌ربازی بڵاوه‌پێكرده‌وه و هاوكاریی ئه‌و هێز و میلیشیانه‌ی سه‌ر به ئێرانیشی كرد تا دووه‌م گه‌وره شاری عێراق (مووسڵ) كۆنترۆڵ بكه‌نه‌وه.
به‌ڵام ئێران هیچ كات ئه‌ركه بنچینه‌ییه‌كه‌ی خۆی له بیر نه‌كردووه، كه ده‌یه‌وێت باڵ به‌سه‌ر دراوسێكه‌یدا بكێشێت، به ئاستێك كه ئیتر هیچ كاتێك عێراق له رووی سه‌ربازییه‌وه نه‌توانێت ببیته هه‌ڕه‌شه بۆی، هه‌روه‌ها عێراق بۆ خۆی به‌كاربهینی و به شێوه‌یه‌كی كرده‌یی بیكاته رێڕه‌وێك تا تاران به ده‌ریای سپی ببه‌ستێته‌وه.
له‌و باره‌یه‌وه هۆشیار زێباری ده‌ڵێت "نفوزی ئێران ته‌شه‌نه‌ی سه‌ندووه" و پاش ئه‌وه‌ی ئێران له په‌یوه‌ندییه‌كانی كه‌وته گوومانه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا "ئیران ده‌سه‌ڵاتی باڵاتری هه‌یه".

هوشیار زێباری كه پێشتر وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق بووه‌و دوایین جاریش كه له پۆسته‌كه‌ی لادرا له به‌غدا، وه‌زیری دارایی عێراق بوو، ئه‌و كاتانه‌یشی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و ،ڵاته بوو له نزیكه‌وه هێزی ئێرانی به‌سه‌ر سه‌ره‌وه‌ی عێراقدا تاقیكردووه‌ته‌وه.
زێباری به رۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمزی گوتووه "لادانی من له پۆسته‌كه‌م به‌هۆی ئه‌وه‌وه بووه ئێران وه‌ك كه‌سێكی نزیك له ئه‌مریكییه‌كان ته‌ماشای منیان ده‌كرد"، ئه‌ندامیكی په‌رله‌مانیش كه ده‌ستی له لادانی زیباریی هه‌بووه، ئه‌و قسانه‌ی پشتڕاست كردووه‌ته‌وه به‌و مه‌رجه‌ی رۆژنامه‌كه ناوی نه‌هێنێت و رووبه‌ڕووی توڕه‌یی ئێرانی نه‌كاته‌وه".
ئه‌و كاریگه‌رییه‌ی ئێران به ئاستێك بووه، ته‌نانه‌ت كاتێك سه‌رۆك باراك ئۆباما له كۆتاییه‌كانی مانگی ئه‌یلوولی ساڵی رابردوو، له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان چاوی به حه‌یده‌ر عه‌بادی كه‌وتووه، خۆی فشاری خستبووه سه‌ری تا زێباری رزگار بكات، به‌ڵام ئه‌وه‌ش به‌س نه‌بووه.
ئیستاش عه‌بادی كه‌تووه‌ته هه‌ڵوێستێكی سه‌خته‌وه، چونكه ئه‌گه‌ر هه‌ر هه‌نگاوێك بنێت وه‌ك به‌ریه‌ككه‌وتنی له‌گه‌ڵ ئێران ناو ده‌برێت، ئه‌گه‌ر بیه‌وێت له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا نزیكبێته‌وه، مانای درووستكردنی هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ سه‌ر ئایینده‌ی سیاسی خۆی.
عیزه‌ت شابه‌نده‌ر، سه‌ركرده‌یه‌كی شیعه‌ی عێراقیی ناوداره‌و له سه‌رده‌می حوكمی سه‌دام حسێن، له ئێران بووه، ته‌نها دوو رێگای له به‌رده‌م دانراوه، یان لایه‌نگریی ئه‌مریكا بێت یان ئێران، به‌ڵام ئه‌و "ئه‌مریكا هه‌ڵبژاردووه".
زیادبوونی كاریگه‌ریی و قه‌ڵه‌مڕه‌ویی ئێران له عێراق و گرژیی تائیفی زۆر زیادیكردووه له ناوچه‌كه‌دا، ئه‌وه‌ش وای له وڵاته سوننییه‌كانی ناوچه‌كه به تایبه‌تی سعوودیه كردووه، زه‌نگی رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی په‌لكێشیی ئێرانیی به ئاشكرا لێبدات.
به‌ڵام عێراق هیچ نییه جگه له به‌شێك له پرۆژه‌ی پاوانخوازیی ئێرانی، ئێران هه‌موو هێزه نه‌رم و تونده‌كانی به‌كارده‌هێنێ تا ناوچه‌ی نفوزی بگه‌یه‌نێته لوبنان، سووریا و یه‌مه‌ن و ئه‌فغانستان و ناوچه‌كه تێپه‌ڕێنێت.
رۆژنامه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه كه "ئیران ده‌وڵه‌تێكی شیعییه" و عێراقیش زۆرینه‌یان شیعه مه‌زهه‌بن و پێش ئه‌وه‌ی ئه‌مریكا داگیری بكات، ده‌سته بژیرێكی سیاسی و سه‌ربازیی سوننه مه‌زهه‌ب فه‌رمانڕه‌وای بوون.
نفوزی ئێران له عیراق ته‌نها زیادی نه‌كردووه، به‌ڵكو هه‌مه‌ڕه‌نگیش بووه، بۆ كاروباری سه‌ربازی و سیاسی و ئابووری و فه‌رهه‌نگیش.
عێراق هیچ سه‌روه‌رییه‌كی نه‌ماوه
له هه‌ندێك ده‌روازه‌ی سنووری له باشووری عێراق، هیچ سه‌روه‌رییه‌كی عیراق نه‌ماوه، بارهه‌ڵگره پڕ له میلیشیاكان، ته‌نها به پشكنینی نووسراوێك، سنور ده‌بڕن و ده‌ڕۆنه خاكی ئیرانه‌وه، مه‌شقی سه‌ربازییان پێده‌كه‌ن و ده‌یانیرنه سووریا و له ژێر فه‌رمانده‌یی ئه‌فسه‌ره ئێرانییه‌كاندا شه‌ڕ ده‌كه‌ن و به‌رگری له به‌شار ئه‌سه‌د ده‌كه‌ن.
له‌و لاشه‌وه بارهه‌ڵگره ئیرانییه‌كان دێن و پڕن له كه‌لوپه‌ل و به‌رهه‌می (خۆراك، كه‌لوپه‌لی ناوماڵ، ماده‌ی هۆشبه‌ری قه‌ده‌غه‌كراو) چونكه عێراق بازاڕێكی گه‌رمی ساغكردنه‌وه‌یانه.
له هه‌موو لایه‌نه‌كانی بازرگانیدا، ئێران ته‌رازووه‌كه‌ی به لای خۆیدا داشكاندووه، به ئاستێكه، پاش رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی پارێزگای نه‌جه‌ف، ته‌نانه‌ت زبڵ و پاشه‌ڕۆكانی شاره‌كه‌ش له لایه‌ن كۆمپانیایه‌كی ئێرانییه‌وه‌ی كۆده‌كرێنه‌وه.
ئه‌و ره‌وشه به ئاستێكه، ته‌نانه یه‌كێك له ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی پاریزگای به‌سره به ناوی زوهیر جبووری، ئه‌ویش په‌نای بۆ ئه‌و قسه باوه‌ی عێراقییه‌كان برده‌وه كه ده‌ڵێن "ئێمه سێ‌و له ئێران ده‌كڕین تا پاشتر به حاجییه ئێرانییه‌كانی بفرۆشینه‌وه".
له ئاستی سیاسیش ئێران ریژه‌یه‌كی زۆر هاوپه‌یمانی له په‌رله‌مانی عێراقدا هه‌یه، ئه‌وه‌ش بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیانه و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش توانییان به‌هۆی نفوزیانه‌وه وه‌زیری ناوخۆ دیاری بكه‌ن، ئه‌وه‌ش له رێگه‌ی ئه‌و میلیشیا و گرووپه سیاسیانه‌ی له هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی رابردوودا،ئێران بۆ رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی رژێمی سه‌دام حسێن دایمه‌زراندوون، به‌و هۆیه‌شه‌وه وه‌زاره‌تی ناوخۆ و پۆلیسی فیدراڵیان كرده به‌شی خۆیان.
ئێستاش له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنی نوێ له عێراق، میلیشیا شیعییه‌كان ده‌ستیان كردووه به خۆرێكخستن بۆ ئه‌و ململانی سیاسییه تا سێبه‌ری ئێرانی زیاتر بكه‌ن له عێراقدا و ده‌ست به‌سه‌ر سیستمی سیاسی وڵاته‌كه‌دا بگرن.
بۆ ئه‌وه‌ی كاریگه‌رییه‌كه‌ش زیاتر بێت، ژماره‌یه‌ك كه‌ناڵی نوێ كه ئێران پاڵپشتیان ده‌كات و په‌یوه‌ستن به میلیشیا شیعه‌كانه‌وه، له رووماڵی هه‌واڵه‌كانیاندا، ئێران وه‌ك پارێزه‌ری عێراق نیشان ده‌ده‌ن و ئه‌مریكاش به روویه‌كی فێڵباز و ناشیرین نیشان ده‌ده‌ن.
وه‌ك هه‌وڵێك بۆ له قاڵبدانی ئێران، ئه‌مریكا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه پاش جه‌نگی داعش، به‌شێك له هێزه‌كانی له عێراق ده‌هێڵێته‌وه‌و دیپلۆماته ئه‌مریكییه‌كانیش كار بۆ ئه‌وه بكه‌ن كه ئاستی هێزه ئه‌منییه‌كانی حكومه‌تی عیراق له شه‌ڕكردن به‌رزبكه‌نه‌وه‌و پاڵپشتی حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق بكه‌ن، كه ئێستا زیاتر به رووی ئه‌مریكادا كراوه‌یه تا ئێران.
به‌ڵام پاش كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له ساڵی 2011 تا ئێستا به‌رده‌وامیی ئه‌مریكییه‌كان له به‌رده‌م پرسیاردایه، به تایبه‌تی پاش شكستی گه‌وره‌ی واشنتن له سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌یدا له ژێر ده‌سه‌ڵاتدارێتی سێ ئیداره‌ی جیاوازدا.
به‌ڵام ئێران یارییه‌كی زۆر قوڵتر ده‌كات، ئه‌و په‌یوه‌ندییه ئاینییه فراوانه‌كانی له‌گه‌ڵ زۆرینه‌ی خه‌ڵكی عێراق كه شیعه مه‌زهه‌بن و له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه ناوخۆییه‌كاندا فراوانكردووه، خۆی كردووه‌ته تاكه پاریزه‌ری جێی متمانه‌ی عێراق.