داوا دەكرێت شاندێكی لایەنە سیاسییەكان سەردانی ئێران بكات

دوای كاراكردنەوەی پەرلەمان شاندێكی ھاوبەش پێك بھێنرێت

K24 - سلێمانی

بەشێك لە لایەنە سیاسییەکانی کوردستان، پێیان باشە لە دوای كارا کردنەوەی پەرلەمان و ھاتنەدی ئاشتەوایی سیاسی لەنێوان لایەنە سیاسیەکان، شاندێکی ھەرێمی کوردستان سەردانی کۆماری ئیسلامی ئێران بکات بۆ ئەوەی پەیامی سەبەخۆیی خەڵکی کوردستان بگەیەنێنە ئەوڵاتە.