"ناڵه‌یان مرۆڤ ده‌كاته دڵۆپێك ئاو"
"ئاژه‌ڵێكی بینیووه ته‌رمی منداڵێكی ده‌خوارد"

K24 - هه‌ولێر:
"ئاژه‌ڵێكم بینی، ته‌رمی منداڵێكی ده‌خوارد" ئه‌مه ته‌نها یه‌كێكه له‌و دیمه‌نانه‌ی جه‌نگ كه هه‌ندێك له سوورییه‌كانی گه‌یاندووه‌ته، ناوه‌ندی چاره‌سه‌ری زه‌پری ده‌روونی.
ژماره‌یه‌كی زۆر جل و به‌رگی شینیان كردووه‌ته به‌ریان و له ناو تاكه ناوه‌نده‌كه‌ی چاره‌سه‌ری ده‌روونیدا دێن و ده‌چن، ناوه‌نده‌كه ده‌كه‌وێته شاری "ئه‌عزاز" ی باكووری سووریا و وه‌ك ناوچه‌یه‌كی ژێر كۆنترۆڵی ئۆپۆزیسیۆنی سووریی دیاریكراوه.
له نێوان ژووره‌كانی ئه‌و ناوه‌نده‌دا، گوێت له ناڵه و ده‌نگی به‌رزی نه‌خۆشێك ده‌بێت كه یاوه‌ره‌كه‌ی بانگ ده‌كات، له‌و لاوه نه‌خۆشێكی دیكه هاواری لێ هه‌ڵده‌ستێ و یه‌كێكی دیكه به ده‌نگی به‌رز پێده‌كه‌نێ، له‌و كاته‌دا نه‌خۆشێكی دیكه به ده‌نگێكی بڵند گۆرانی ده‌ڵێت و وشه‌ی وه‌ها له ده‌می دێته ده‌ره‌وه، مرۆڤ ده‌كات به دڵۆپێك ئاو.

به گوێره‌ی راپۆرتێكی "24matins.fr" له پشت ململانێكانی سووریاوه، نه‌خۆشی ده‌روونی بڵاوبووه‌ته‌وه، ئه‌وانه‌ی رۆژانه رووبه‌رووی نه‌هامه‌تییه ئازاربه‌خشه‌كانی جه‌نگه وێرانكه‌ره‌كه بوونه‌ته‌وه، به‌شێكیان به ده‌ست ئه‌و نه‌خۆشیانه‌وه ده‌ناڵێنن.
له نهۆمی دووه‌می ئه‌و ناوه‌نده‌دا، ژماره‌یه‌ك ئافره‌تی سه‌ر داپۆشراو به زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌كی درووستكراو پیشوازی له میوانه‌كان ده‌كه‌ن و ژماره‌یه‌كیشیان له‌سه‌ر جێگه‌كه‌یان كه‌وتوون و توانایان نییه بجوڵێنه‌وه.

له ناو ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی ناوه‌نده ده‌روونییه‌كه‌ی باكووری پارێزگای حه‌له‌ب، كچێكی گه‌نجی ته‌مه‌ن 17 ساڵان هه‌یه، ئه‌و دیمه‌نی وای بینیوه له‌و جه‌نگه‌دا، هه‌ر باشه كه توانیوویه‌تی له ژیاندا بمێنێته‌وه.
پزیشكیكی ناوه‌نده‌كه به ناوی "زیرار ئال سو‌بح" ده‌رباره‌ی ئه‌و كچه گه‌نجه قسه ده‌كات و ده‌ڵێت، ئه‌و كچه به چاوی خۆی ئاژه‌ڵی بینیوه كاتێك ته‌رمی منداڵێكی خواردووه‌و خه‌ریكی شكاندنی دوایین ئێسكه‌كانی بووه".
پزیشكه‌كه ده‌ڵێت "ئه‌و كچه پاش بینینی ئه‌و دیمه‌نه تووشی زه‌پرێكی گه‌وره بووه‌و توانای قسه‌كردنی له ده‌ستداوه، ئێستا خه‌ریكه توانای خواردن و خه‌وتنیشی له ده‌ست ده‌چێت".

له یه‌كێك له ژووره‌كانی ئه‌و ناوه‌نده‌دا، نه‌خۆشێكی دیكه هه‌یه له ره‌ققه‌وه هاتووه‌ته ئه‌وێ، ئه‌و پێش ئه‌وه‌ی به‌و ده‌رده‌وه گیرۆده بێت، ساڵی 2016 ته‌رمی ژن و منداڵه‌كانی له ژێر دار و په‌ردووی خانووه رووخاوه‌كه‌یاندا بینیوه.
زیرار ئال سو‌بح كه له ته‌مه‌نی 46 ساڵاندایه ده‌ڵێت "ئه‌و نه‌خۆشه خه‌وی نه‌ماوه‌و زۆربه‌ی كات وێنه‌ی هاوسه‌ر و منداڵه‌كانی به ده‌سته‌وه بووه‌و بۆیان گریاوه، بۆیه ئه‌وه‌ش بووه‌ته كابووسێك و یه‌خه‌ی گرتوه".
ژماره‌یه‌ك له نه‌خۆشه‌كان، پێش جه‌نگ و ململانێ خوێناوییه‌كانی سووریا هێنرابوونه ئه‌و ناوه‌نده، به‌ڵام ئێستا ژماره‌یان زۆر بووه‌و زۆرینه‌ی ئه‌وانه‌ی دووچاری نه‌خۆشی ده‌روونی بوون، به تایبه‌تی ئه‌وانه‌یان تووشی شۆك و زه‌پری ده‌روونی بوون، به‌هۆی ئه‌و ره‌وشه‌وه‌یه له جه‌نگدا به‌سه‌ریان هاتووه یان بینیوویانه، له‌و باره‌یه‌وه پزیشكه‌كه ده‌ڵێت "ژماره‌ی نه‌خۆشه‌كانمان زۆر زیاد بووه، خه‌مۆكی و به‌ركه‌وتنی زه‌پر و شۆك لیستی تۆماركراوه‌كانی نه‌خۆشخانه‌كه‌ی پڕكردووه".

محه‌مه‌د مونزر، یه‌كێكه له كارمه‌نده ته‌ندرووستییه‌كانی نه‌خۆشخانه‌كه و چاودێری نه‌خۆشه‌كان ده‌كات و ده‌ڵێت "به‌شێكی ئه‌وانه له‌و كه‌سانه‌ن كه له سه‌ره‌تای خۆپیشاندانه‌كانی سووریا له ساڵی 2011 ده‌ستگیر كرابوون".
ئه‌و په‌رستاره ته‌مه‌ن 35 ساڵانه ده‌ڵێت "ئه‌وانه ئه‌شكه‌نجه درابوون و لێیان دراوه، به تایبه‌تی له‌سه‌ریان داون و به‌و هۆیه‌شه‌وه تووشی نه‌خۆشی ده‌روونی بوون".
هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌ك له‌و نه‌خۆشانه‌ی تووشی دڵه‌ڕاوكێ و دڵته‌نگی بوون، به‌هۆی ئه‌و توندوتیژیانه‌وه‌یه كه رۆحی زیاتر له 330 هه‌زار كه‌س كێشا.
محه‌مه‌د مونزر ده‌ڵێت "زۆرێك له‌و نه‌خۆشانه به بیستنی ده‌نگی فڕۆكه‌كان كه به‌سه‌ر ئاسمانی ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئۆپۆزیسیۆندا ده‌سوڕێنه‌وه‌و ده‌یانه‌وێت بۆردومان بكه‌ن، بێزار و توڕه ده‌بن".
ئێستا ناوه‌نده‌كه 140 نه‌خۆشی وه‌رگرتووه و ناو به ناو چاودێرییان ده‌كات و جگه له‌وه‌ش نه‌خۆشی دیكه وه‌رده‌گرێت كه له ناكاو روویان تێده‌كه‌ن.

زیرار ئال سوبحی پزیشك ده‌ڵێت "هه‌ندێك حاڵه‌تی ئه‌و نه‌خۆشانه روومان تێده‌كه‌ن، ستافه‌كه‌مان له ئاست چاره‌سه‌ركردنیان ده‌سته‌وه‌ستانن".
ئه‌و ناوه‌نده‌ش به‌هۆی كه‌می پێداویستییه پزیشكی و پێویستییه‌كانه‌وه ده‌ناڵێنێ و ده‌رمانی پێویستیان له به‌رده‌ستدا نییه، ناو به ناو له لایه‌ن رێكخراوی ته‌ندرووستی جیهانی كۆمه‌ك ده‌كرێن، به‌ڵام زۆربه‌ی ده‌رمانه به‌كارهاتووه‌كان، له بازاڕه ناوخۆییه‌كانی توركیاوه ده‌هێنرێت.
پزیشكه‌كه ده‌ڵیت، كه‌وتووینه‌ته ره‌وشێكه‌وه ئێمه‌ش له رووی ده‌روونییه‌وه ماندووین، هه‌ندێك جار له لایه‌ن نه‌خۆشه‌كانه‌وه لێمان ده‌درێت و سوكایه‌تیمان پێده‌كرێت، ناچارین هه‌ندێك كات بۆ پشوویه‌ك بچینه ده‌ره‌وه‌ی سه‌نته‌ره‌كه".
ئه‌وه‌ی جیگای بایه‌خه، ژه‌می خۆراكی سه‌وزه‌وات و به‌هارات له قاپی كانزاییدا ده‌ده‌نه نه‌خۆشه‌كان، هه‌ندێكیان له‌سه‌ر مێز نان ده‌خۆن، به‌شێكیشیان پێیان خۆشه له‌سه‌ر زه‌وی دابنیشن و نانه‌كه‌یان بخۆن.
پزیشكه‌كه ده‌ڵێت "بوونی ئه‌م ناوه‌نده له‌م ناوچه‌یه‌دا كارێكی زۆر باشه و خه‌ڵكی ئه‌عزاز و ده‌وروبه‌ری پیشوازی له خزمه‌ته‌كانی ئێمه ده‌كه‌ن".