جیهان له خۆئاماده‌كردندایه بۆ پرسی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆی هه‌رێمی كوردستان
دوای راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیی سه‌رمایه‌دارانی ئه‌مریكی سه‌رمایه‌كانیان دێنه كوردستان
K24 - واشنتن
جیهان له خۆئاماده‌كردندایه بۆ پرسی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی باشووری كوردستان، یه‌كێك له‌و بوارهنهی باشووری کوردستان کە وڵاتانی جیهان چاویان لەسەرە بواری ئابووری و بازرگانییه و ژماره‌یه‌ك سه‌رمایه‌داری ئه‌مریكیش له رێگەی كوردستان24وه دەڵێن، هه‌ر كاتێك كوردستان سه‌ربه‌خۆ بێت، ئه‌وان راسته‌وخۆ ئاماده‌ن سه‌رمایه‌كه‌یان بێننه كوردستان و ده‌ست بكه‌ن به كاری سه‌رمایه‌گوزاری.