له جیاتی ئاوهدانكردنهوهی ناوچهكان عێراق چهكی رووسی دهكڕێت
"لە بری خزمەتگوزاری بۆ ناوچە ئازادكراوەكان بگەڕێنێتەوەی"
K24 - بەغدا
ھەوڵەكانی حكوومەتی عێراق، بۆ كڕینی چەكی زیاتر شارەزایانی سەربازی و ئابووری نیگەران كردووە و داوا دەكەن، حكوومەت گرنگی بە ئاوەدانكردنەوەی ناوچە ئازادكراوەكان بدات و خزمەتگوزارییەكانیان بۆ بگەڕێنێتەوە.
لەوبارەوە عەبدولحەسەن زەیدی، شرڤەکاری سیاسی بە كوردستان24 گوت: "حکوومەتە یەک لەدوایەکەکانی عێراق، ئەگەر جیاوازییەکی کەمیان ھەبوبێت ئەوا لەکڕینی بابەتی چەک وەك یەكبوونە، زۆربەی داھات و پارەی نەوتی عێراقیان بۆکڕینی چەک خەرجکردوە، زۆرجاریش لە جەنگی ناوخۆدا ھێنراوە نمونەش بەرامبەرکورد".
باسم جەمیل عەتوان، شارەزای ئابووری پێی وایە: "لەدوای کۆنترۆڵکردنی موسڵ کاتی گەڕاندنەوەی ژیانە بۆھاووڵاتیان گرنگیدانە بە ئاوەدانکردنەوەی ناوچە وێرانکراوەکانە".