له‌ جیاتی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ناوچه‌كان عێراق چه‌كی رووسی ده‌كڕێت

"لە بری خزمەتگوزاری بۆ ناوچە ئازادكراوەكان بگەڕێنێتەوەی"

K24 - بەغدا

ھەوڵەكانی حكوومەتی عێراق، بۆ كڕینی چەكی زیاتر شارەزایانی سەربازی و ئابووری نیگەران كردووە و داوا دەكەن، حكوومەت گرنگی بە ئاوەدانكردنەوەی ناوچە ئازادكراوەكان بدات و خزمەتگوزارییەكانیان بۆ بگەڕێنێتەوە.

لەوبارەوە عەبدولحەسەن زەیدی، شرڤەکاری سیاسی بە كوردستان24 گوت: "حکوومەتە یەک لەدوایەکەکانی عێراق، ئەگەر جیاوازییەکی کەمیان ھەبوبێت ئەوا لەکڕینی بابەتی چەک وەك یەكبوونە، زۆربەی داھات و پارەی نەوتی عێراقیان بۆکڕینی چەک خەرجکردوە، زۆرجاریش لە جەنگی ناوخۆدا ھێنراوە نمونەش بەرامبەرکورد".

 باسم جەمیل عەتوان، شارەزای  ئابووری پێی وایە: "لەدوای کۆنترۆڵکردنی موسڵ کاتی گەڕاندنەوەی ژیانە بۆھاووڵاتیان گرنگیدانە بە ئاوەدانکردنەوەی ناوچە وێرانکراوەکانە".

Fly Erbil Advertisment