"مه‌كگۆرك تێكده‌ره"
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا: قسه‌كانی مه‌كگۆرك تێكده‌رانه‌یه

K24 - هه‌ولێر:
حوسێن موفتوئۆغڵو، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا، ده‌رباره‌ی لێدوانێكی برێت مەكگۆرک، نوێنەری تایبەتی سەرۆكی ئەمریكا لە هاوپەیمانێتیی نێودەوڵەتی دژ بە داعش هاته ده‌نگ و لێدوانه‌كه‌ی ناوبراو كه گوتبووی "چەند رێکخراوێکی تیرۆریستی لە ئیدلب پەیوەندییان بە تورکیاوه هه‌یه" به تێکدەرانە ناوبردووه‌و پرۆتێستۆی كردووه".
موفتوئۆغڵو له وه‌ڵامی لێدوانەکانی مەكگۆرک کە لە دامەزراوەیەکی فیکری ئاماژەی پێ‌کردبوو، ده‌ڵێت: "له ئاستی باڵادا کاردانەوەمان لەبارەی گوتەکانی مەکگورک ده‌ربڕیوه‌و به ناوبراومان راگه‌یاندووه، چونكه ئه‌و گوتوویه‌تی، چەند رێکخراوێکی تیرۆریستی لە شاری ئیدلبی سووریا پەیوەندیان به توركیاوه هه‌یه" و ئێمه‌ش ئه‌و قسانه‌ی نوێنه‌ری تایبه‌تی سه‌رۆكی ئه‌مریكا له هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش، به ھەموو شێوەیەک ره‌تده‌كه‌ینه‌وه‌و به كارێكی تێکدەرانەی ده‌زانین".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "بوونی لێدوانی هاوبەش لە نێوان ئەو لایانانەی کە لە دژی داعش شەڕ دەکەن، یەکێکە لەو ھۆکارانەیه کە رێگر دەبێت لە گەشەسەندنی رێکخراوە تیرۆریستییه‌كان لە عێراق و سووریا. ئه‌وه‌ی ئه‌و به‌رپرسه ئه‌مریكییه ده‌یڵێت داواكاریی ئێمە لەبارەی پشتیوانی نەکردنی گرووپه‌كانی"پەیەدە/ پەکەکە" به‌ڵام ئه‌و به شێوه‌یه‌كی دیكه به بیری لایه‌نه‌كانی ده‌هێنێته‌وه".
موفتوئۆغڵو راشیگەیاند کە کاردانەوەی وڵاتەکەی لە دژی لێدوانەکانی مەکگۆرك بە رێگەی باڵیۆزی تورکیا لە واشنتۆن بە پەرپرسانی ئەمریکاش رادەگەیەنرێت.