پێشمه‌رگه‌یه‌ك شه‌هید و سێی دیكه بریندار بوون
بۆمبێكی چێنراو به ئۆتۆمبێلی فه‌وجی كاكه‌ییه‌كاندا ته‌قیوه‌ته‌وه

K24 - هه‌ولێر:
بۆمبێكی چێنراوی چه‌كدارانی داعش، به ئۆتۆمبێلی ژماره‌یه‌ك پێشمه‌رگه‌ی فه‌وجی كاكه‌ییه‌كان ته‌قیوه‌ته‌وه‌و به‌و هۆیه‌وه پێشمه‌رگه‌یه‌ك شه‌هید بووه‌و سێی دیكه‌ش بریندار بوون.
هێمن ده‌لۆ، په‌یامنێری كوردستان 24 رایگه‌یاند "كه‌مێك پێش ئێستا، بۆمبه‌كه له ناوچه‌ی ته‌ل حه‌مه‌دی سه‌ر به داقووق ته‌قیوه‌ته‌وه‌و ئه‌و پێشمه‌رگانه‌یش له ئه‌ركی ئاسایی خۆیاندابوون، به‌ڵام ته‌قینه‌وه‌كه بووه‌ته هۆی شه‌هیدكردنی پێشمه‌رگه‌یه‌ك به ناوی "سیروان مه‌جید كاكه‌یی" كه خه‌ڵكی شاری كه‌ركووكه‌و 3 پێشمه‌رگه‌ی دیكه‌ی فه‌وجی یه‌كی كاكه‌ییه‌كانیش بریندار بوون.