ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكانی عێراق دواخرا
لەگەڵ ھەڵبژاردنی پەرلەمان ئەنجامدەدرێت

K24 - بەغدا
پەرلەمانی عێراق بڕیاریدا، ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكانی عێراق بۆ ساڵی داھاتوو دوابخرێت.
پەیامنێری كوردستان24 لە بەغدا رایگەیاند: "لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆیدا، ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، بڕیاریدا ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكانی عێراق بۆ ساڵی داھاتوو دوابخرێت".
پەیامنێرمان راشیگەیاند: "بڕیاردراوە ھەردوو ھەڵبژاردنی پەرلەمان و پارێزگاكان بە یەكەوە ئەنجامبدرێت".
ئەمە لەكاتێكدایە بڕیاربوو مانگی داھاتوو، ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكانی عێراق بەڕێوەبچێت.