"به‌غدا به نیازی كوده‌تای سیاسییه"
كۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق دواخرا

K24 - بەغدا
پەیامنێری كوردستان24 لە بەغدا رایگەیاند: "بەھۆی ناكۆكی لەسەر خاڵێكی بڕیاری دواخستنی ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكانی عێراق، ناكۆكی كەوتە نێوان فراكسیۆنە كوردستانییەكان و فراكسیۆنەكانی دیكەی عێراق بەو ھۆیەش كۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق دواخرا".
گوتییشی: "ناكۆكییەكان لەسەر برگەی 2 مادەی 46 یاسای ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكان، كە رێگە دەدات بە ئەنجوومەنی ئەو پارێزگایانەی كە لە ھەرێمێك رێك نەخراون ئیدارەی خۆیان بەڕێوەدەبەن، تا ھەڵبژاردنێكی داھاتووی ئەنجوومەنی پارێزگاكانی عێراق".
ئەمەش دوای ئەوە دێت كە لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بڕیاردرا، ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكانی عێراق بۆ ساڵی داھاتوو دوابخرێت و لەگەڵ ھەڵبژاردنی پەرلەمان بە یەكەوە بكرێ.
ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌ی كورد كه قسه‌یان له‌سه‌ر هۆكاره‌كانی كشانه‌وه‌یان له كۆبوونه‌وه‌كه كردووه، پرسی دواخستنی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێگاكان و دیاریكردنی واده‌یه‌ك بۆ دابه‌شكردنی پۆسته‌كان پێش هه‌ڵبژاردن وه‌ك پیلاگێڕییهكی سیاسی ئامانجدار ده‌بینن له لایه‌ن به‌غداوه، به تایبه‌تی دژی پارێزگای كه‌ركووك و نه‌هێشتنی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكه‌ی له رێگه‌ی یاسا نوێیه‌كه‌وه.